
گۆران سالح
بوونگەرایی یەکێکە لە قوتابخانە فەلسەفییە سەرەکییەکان کە هەوڵ دەدات لە بوونی مرۆڤ و ئەو مانایە تێبگات کە مرۆڤ دەیبەخشێت بە ژیانی خۆی. بوونناسی لە چەند تەوژمێکی فەلسەفییەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام بەپێداگر لەسەر ئەزموونی تاکەکەس و گەڕان بەدووای ناسنامە و مانا لە چوارچێوەی بووندا ناسراوە.
فەیلەسوفەکان پرسیار لە مانای ژیان دەکەن و چۆن مرۆڤ دەتوانێت ئامانج و ناسنامە لە جیهانێکی ئاڵۆز و هەمەجۆردا بدۆزێتەوە. لە بوونناسیدا، تاکەکەس بەرپرسیارە لە هەڵبژاردن و کردەوەکانی، و پێویستە مانا بۆ ژیانی خۆی درووست بکات لەبری ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەدەستی بهێنێت.
یەکێک لە دیارترین فەیلەسوفەکان کە بەشدارییان کرد لە پەرەپێدانی بیرۆکەی بوونناسی، ژان پۆڵ سارتەره ، کە دەڵێت: "بوون پێش ماددەیە." ئەمە بەو مانایە دێت کە مرۆڤ لە پێش هەموو شتێکەوە "خۆی"یە و دواتر ناسنامە و ناوەڕۆکی خۆی لە ڕێگەی کردار و بڕیارەکانیەوە دیاری دەکات .
ترس و دڵەڕاوکێ بەشێکی گرنگی ئەزموونی بوونن، چونکە مرۆڤ خۆی لە نێوان واقیعی ئازادی توند و پێویستی بڕیارداندا دەبینێتەوە. ئەم ترسە وا لە تاک دەکات بەدوای مانا و مەبەستدا بگەڕێت لە بوونیدا .
لە کۆتاییدا ماوەتەوە بڵێم ، بوونناسی قوتابخانەیەکی فەلسەفییە کە تیشک دەخاتە سەر ئەزموونی ڕووبەڕووبوونەوەی ژیان. ئەمە بانگەوازێکە بۆ خۆ دۆزینەوە و گەڕان بەدوای مانا لە بوونی ئێمەدا، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بوون دەبێت ئەزموونێکی ئەخلاقی و کاریگەر بێت .