مەهاباد هەورامی 

بەسەرهاتی  پێشمەرگەی برینداری یەکێتی
مەهاباد هەورامی لەسەر زاری کاک فەوزی کە پێشمەرگەی یەکێتی بوو ، دەنووسێت: کاک فەوزی کەوتە مەدحکردنی دکتۆرە شیوعییەکان، کە چۆن لە خزمەتی خەڵکی گوند و پێشمەرگەی سەر بە حزبەکانی تر بوون، پاشان باسی چیرۆکی خۆیی گێڕایەوە: پێش مانگێک لە شەڕی پشت ئاشان . لە شەڕێکدا لەگەڵ حسک بە  سەختی بریندار  بووم ، منیان گەیاندە نزیکترین بارەگا کە بارەگای شیوعیەکان بوو.  لەوێ خێرا منیان چارەسەر کرد.  هەر لەێ هێشتومیانەوە و خزمەت و چارەسەری باشیان بۆ کردووم ، بێ ئەوەی بیربکەنەوە من کێم و پێشمەرگەی چ لایەنێکم. ئەوان وەک مرۆڤ ئەرکەی پیرۆزەکەی خۆیان ئەنجامدا. ئەوندە بە دڵسۆزی و مرۆڤانە خزمەتیان ئەکردم شەرمم ئەکرد لەو کاتانەی ڕقم لە شیوعی و ڕێبازەکەیان بووەتەوە. نزیک مانگێک تێپەڕی من هەر لەوێ بووم هەتا دوو برادەرم هاتن وتم منیش لەگەڵتان دێمەوە. یەکێکیان پێی وتم : ترساین سەنگەرت گۆڕیبێ  ئەوەندە زۆرت پێ چوو لێرە. پێم وتن: سەنگەرم نەگۆڕیوە بەڵام هەتا سەر ئێسقانم فێری وانەیەکیان کردم  هەرگیز لە بیری ناکەم . ئەوی تریان وتی ئەوە  فوزی بۆ واگۆڕاوی؟ وتم نەگۆڕاوم بەڵکو بۆم دەرکەوت کە لێرە لای هاوڕێیان هەست بە مرۆڤ بوونی خۆت ئەکەیت و لەگەڵ سەختی ژیانیان چەند  گەشبین بوون،  تا ماوەیک نەم ئەزانی کێ سەرکردەیە و بەرپرسە و خاوەن بڕیارە ، ئەوەی زیاتر سەرسامی ئەکردم کاتی نان خواردنیان هەموو ئەو خواردنەیان ئەخوارد کە لێیان ئەنا تەنها نەخۆش و بریندار  نەبێ، هەر سێ کەس لە یەک قاپدا نانیان ئەخوارد.
کاتی ماڵئاوایی  یەکە یەکە سوپاسم کردن . پێیان ئەوتم   هەر لە ئێستاوە بیرت ئەکەین . ئێمەش کەوتینە ڕێ بەرەو مەڵبەندی خۆمان. لە ڕێگا یەکێکان  وتی ئەزانی شەڕێکی گەورەمان لەبەردەمە و بڕیار دراوە هێرش بکەینە سەر بەرەی جود و بارەگاکانی شیوعی لە قڕناقە و و پشت ئاشان. لە شوێن خۆم ووشک بووم .وتیان ئەوە چیە بۆ  چەقت بەست؟ هیچم پێ نەوترا ، کە  گەیشتینە لای هەڤاڵانم. ئەبینم هەمووی ئامادەیە بۆ هێرش کردن ،جنێودان و هەڕەشە کردن و باس باسی کوشتن قڕ کردنی شیوعی  و تەحریفیەکان و عێراقچیەکانە. ئیتر من  لەوە زیاتر بەرگەی ئەو هەموو ناحەقیەم نەگرت و وەکو  هەورە تریشقە چۆن ئەگرمێنێ وام لێ هات .  لەگەڵ دوو پێشمەرگەی تردا چەکەکانمان فڕێ دا  و ماڵئاوایمان لە پێشمەرگایەتی و خەبات کرد. کەوتینە ڕێ بەرەو یەکێک لە گوندەکان لەوێ چەند پێشمەرگەیەکی تریش وازیان هێنا بوو هەمان هەڵوێستی ئێمەیان هەبوو . ئیتر من لەگەڵ خێزانمدا ڕوومان کردە ئەڵمانیا  بەبێ گەڕانەوە.  بۆیە ئەم بەسەر هاتەتان بۆ ئەگێرمەوە هەتا پێتان بڵێم من  نە شیوعی بووم  و بڕواش ناکەم ڕۆژێ ببمە شیوعی بەڵام شیوعییەکان چەند شانازی بە خۆیانەوە  ئەکەن من دوو ئەوەندە شانازیان پێوە ئەکەم  چونکە لە دوایی ئەوان مرۆڤ بوون و خەبات و نیشتیمانپەروەری حەرامە. هەند جاریش گاڵتەی  ئەکرد .ئەی وت تۆ سەیری ئێمە بکە ئێستا هەر یەکمان سەر بە لایەنێک بووین بەڵام لێرە هەموومان کوردین .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا