ماڵـمـان لە گـونـدێکی جـوانی باشـووری کوردسـتان بـوو. تەمـەنـم نـۆ سـاڵ بـوو. لە پـۆلی سێی قـوتـابخانەی بنـەڕەتیـدا بـووم. 
پیرەژنـێکی تەمەن نـزیکیهەشـتا ساڵ، لە گونـدەکەمان بـوو، ناوی گـوڵە بـوو، هەر خۆی بوو، کەسی نەبوو. بە داپیـرە گـوڵە ناومان دەبـرد. لە کـونجـێکی کەمێک پەڕی خانووەکانیگونـدەکەمان دەژیا. کولانەیەکی مریـشکی هەبـوو. بە بەخـێوکردنی چوار پـێـنج قـەل و هـەشـت نـۆ مـریــشک و کـەڵـەشـێر،خـۆیسـەرقـاڵ دەکـرد. خـەڵـکی گـونـدەکەشـمان یارمـەتییان دەدا. لە نێـوان خانـووەکانی گونـدەکەمـان و کونجـەکەی داپیرەگوڵەدا، زەوییەکی چۆڵی تەخـت هەبوو. منـداڵانی گونـدەکەمان، بە زۆری لەو زەوییـەدا یاریـمان دەکـرد.
چێشتەنگاوی رۆژێکی بەهار، لە زەوییە تەختەکەدا، کوڕان یاریی تۆپی پێیان دەکـرد. ئێمەش هەشـت کچی هـاوتەمەن نـزیک بوویـن، یاریی ماڵەباجـێنەمان دەکرد. داپیـرەگوڵە لەبەردەم کونجەکەیـدا دانیشتبوو. سەیـرمانی دەکرد. ناوی هـەموومانی دەزانی. 
داپیرەگوڵە: گۆران گیان برسیمە، دەچیت لەماڵتان نانێک و کەمێک ماست بۆم دێنیت؟ 
گـۆران: نا ناچـم. دوو گـۆڵـێن دەکـەیـن و یارییـەکەمـان بەجـێـناهـێـڵـم. 
کە گـوێـم لە وەڵامەکەی گـۆران بـوو! رامکـرد و چـووم بـۆ لای داپیـرەگـوڵـە. 
ـ داپیـرەگـوڵە دڵگـران مەبـە، مـن دەچـم خـواردنـت بـۆ دەهـێـنم. 
چووم بۆ ماڵەوە، دایکم تازە لە نانکردن ببووەوە، چـای لـێنابـوو، پـێیمـوت خواردن بـۆ داپیرەگوڵە ئامادەبکات. دایکـم بە خێرایی دوو کولـێرەی گەرم و چـینییەکی مامناوەندیی پـڕ لە ماست و پـڕ ژێرپیاڵەیەکی کەرە و کوپێک چای گەرمی خستنە سەر خوانچەیەکی بچـووک. هـەڵـمگـرت و بـردم لـە بـەردەم داپیـرەگـوڵـەدا دامـنا و فـەرمـووم لـێـیکـرد.
ـ داپیـرەگـوڵە، دایکـم دوای نیـوەڕۆ دێـت بە شـوێـنـتا، ئێـوارە لە مـاڵی ئـێـمەیـت. 
چـوومەوە بـۆلای هـاوڕێکانـم و درێـژەمـان بە یاریکـردن دا. دوای ماوەیەک داپیـرەگـوڵە بانگـمی کـرد. 
داپیرەگوڵە: دلـۆڤـان گیان، تەواو تێرم خوارد. زۆر سوپاست دەکەم. تەمەنـدرێـژبیـت. 
ـ داپیرەگوڵە گیان نۆشت بێت. سوپاسی ناوێت. هەر کاتێک لەم نزیکانەدا منت دیت و پێویـستـیـت بە شـتێک هـەبـوو، بانـگـم بـکە، دەچـم بـۆتی دەهـێـنـم. 
خەریکبووخوانچەکە هەڵـبگـرم،داپیرەگـوڵە وتی: راوەستە. چـووە ژوورەوە و دوای ماوەیەکی کەم هـاتە دەرەوە، ملـوانـکەیەکی زۆر جـوان و ناوازەم بە دەسـتییەوە بیـنی. دەنکەکانی لە دەنکی نـۆک گەورەتربوون. هـەر دەنکـێکی لە رەنگـێک بوو. لە بەردی گەوهـەری دەگـمەن دروسـت کـرابـوون، هـەمـوو دەنکەکانی دەبـریسکانەوە. هەرگـیز ملـوانکەی جـوانی وەهـام نەبینیبوو. 
داپیرە گوڵە: دلۆڤان گیان، لە تەمەنی تۆدا بووم، دایکم ئەم ملوانکە نایابەی لە ملم کرد. بە درێـژایی کچـێنی و گەنجـیم لە ملـم دەکـرد. منـیش بە دیاری پێـشکەشی تـۆی دەکەم. 
داپیـرەگـوڵە ملـوانکەکەی لەملـم کـرد. باوەشی سـوپـازگـوزاریـم لـێـیـدا و مـاچـکـرد. 
ـ زۆر سوپاس داپیرەگوڵە. ئەم ملوانکەیە، جـوانترین دیاری و یادگاریی ژیانـم دەبێت. 
دوای نیوەڕۆ دایکم داپیرەگوڵەی هـاورد بۆ ماڵمان. ئاوی بۆ گەرم کرد و خۆی شۆری. دایکم دەستێک جلی تازەی دایی، لەبەریکـرد. باوکیشم ئێوارە کە هاتەوە زۆر بەگەرمی بەخـێرهـاتـنی داپیـرەگـوڵـەی کـرد. نـانی ئـێـوارەمـان پـێکـەوە خـوارد. لـە دوای چـای خـواردنـەوە، داپیـرەگـوڵە ویـستی هـەڵـبـسـێـت و بـڕوات. 
باوکـم: دایە گوڵە گیان، مـن و نوخـشەی هـاوژینـم، دایکـمان نەماوە. داوات لێـدەکەین بمانکە بە کـوڕ و بە کـچی خـۆت.ببـە بە دایکـی خۆشـەویـستمان و لەگەڵـمانـدا بـژی. 
ئەم داوایەی باوکم، بە لای داپیـرەگوڵەوە ناکاوی بـوو. بۆیـە دامـا و بیـری دەکردەوە. 
داپیـرەگـوڵە: دڵخـۆشـم کە بە کـوڕ و کـچی خۆمتـان دەزانـم. بـەڵام چـۆن دەبـێـت ببـم بە بارگـرانی بـۆ ئێـوە؟ 
دایکـم: دایەگوڵە وا مەڵێ. گەر تـۆ رازبیت لەگەڵـمدا بژیـت، دەتخەینـە سەرچاومان. 
داپیرەگـوڵە: دڵـم نایات داواکەتـان رەتـبکەمـەوە. داواکەتـان قـبووڵ دەکـەم. 
ئەم وەڵامەی داپیـرەگـوڵە، ماڵەکەمانی پـڕ لە خـۆشی و شـادی کـرد. بـۆ بەیانیـیەکەی دایک و باوکـم ژورێکـیان لە خانـووەکەمـان بـۆ داپیـرەگـوڵە رازانـدەوە. لـەو رۆژەوە داپیرەگوڵە بوو بە یەکێک لە خێزانەکەمان. من و هەڵـۆی برامیکە لەمن بچووکترە، زۆرخـۆشـمـانی دەویـت. زۆربـەی شـەوان، چـیرۆکی خـۆشـمان بـۆ دەگـێـڕێـتـەوە. 
پـۆلی شەشم تەواوکـرد. لە قـوتابخانەی گونـدەکەمانـدا، تا پـۆلی شـەش هەبـوو. زۆر دڵتەنگ بـوم. دایک و باوکـیشم حەزیان ناکـرد لە خوێنـدن دابـڕێـم. باوکـم چی مەڕو ماڵاتمان هەبوو هەموویانی فـرۆشت. لە شاردا خانوویەکی باشی کڕی. بارمانکرد بۆ شـار. لە خانـووەکـەی شاریـشـمان، ژورێـکی باشـمان بـۆ داپیـرەگـوڵە رێـکخـسـت.باوکـم دوکانـێکی کـوتاڵـفـرۆشتـنی کـردەوە. مـنـیش لە پـۆلی حەوت، لە قـوتابخانەی بنـەڕەتی گەڕەکەکـەمـان وەرگـیرام. درێـژەم بە خـوێنـدن دا.
لە رۆژی جلـوبەرگی کوردیـدا، دەستی جـلی کـوردیی جـوانـم لەبـەرکـرد. ملـوانـکە جـوانەکەشم لە ملـم کـرد. کە چـووم بۆ قوتابخانە. کچە قـوتابییەکان و مامۆستاکان دەوریانلێدام، زۆر سەرسامی جـوانی ملوانکەکەم بـوون. پرسییان:دلـۆڤـان خان 
ئـەم ملـوانـکە دەگـمەن و ناوازەت لە کـوێ دەسـتکەوتـووە؟
بە رووخۆشی و بە خەندەوە، چیرۆکی داپیرەگوڵە و ملوانکەکەم بۆیان گـێڕایەوە.

دوبـەی: ٢٠٢٦

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا