
تۆفانی نوح و کۆیلایەتی
فیلیپ ئالموند (پرۆفیسۆری مامۆستای بیری ئایینی لەزانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا)
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
زۆربەمان چیرۆکی نوح و کەشتییەکەیمان بیستووە. لە گەشتی سەرەتای ژیان(بەشی یەکەمی کتێبی پیرۆز)، چیرۆکی بڕیاری خوا بۆلەناوبردنی زەوییە بەهۆی تۆفانێکی تووڕەوە لەئەنجامی خراپەی مرۆڤەکان. جگەلە نوح، خێزانەکەی و ئاژەڵەکانی ناوکەشتییەکە، هەموو گیانلەبەرەکان، لەناوچوون. دوای لافاوەکە، نوح و سێ کوڕەکەی واتە (شەم و هام و یافت)جۆرێک مرۆڤی نوێیان بونیادنا، بەڵام زانیارییمان بۆچارەنووسی نوح و خێزانەکەی دوای تۆفانەکە کەمە. گەشتی سەرەتای ژیان دەڵێت، یەکەم کارێکی نوح دوای کونبوونی کەشتییەکە،«چاندنی ڕەزی ترێ» بوو. پاشان شەرابیدروستکرد و لەدۆخی مەستیدا خەو بردییەوە. نوح بەمەستی ڕووت بوو، حامی کوڕی، دواتر، هەر دوو کوڕەکەی سام و یافت دایانپۆشی. دوای بەئاگاهاتنەوە لەمەستی، نوح سام و یافتیپیرۆز کرد، بەڵام نەفرەتی لە کەنعانی کوڕی حام کرد. کەنعان بووە کۆیلەی سام و یافت: «نەفرەت لە کەنعان، هەرزانترینکۆیلەبوو بۆ براکانی [حام].»
بەگشتی، تا ناوەڕاستی سەدەی شازدە، کوڕەکانی سام (کە دواتر بوونەسامییەکان)،بەدانیشتوانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ناسران،منداڵەکانی حام لەئەفریقا و منداڵەکانی یافت لە ئەورووپا. نەریتێک بوو، کەم و زۆر بۆ مێژوونووسی جولەکەی سەدەی یەکی یوسفۆس دەگەڕێتەوە. بەپێی وتەی یوسفۆس، حام چەند بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیای داگیرکرد، یافت چەند بەشێک لە ئەورووپا و ئاسیا و سام ئاسیای (دیارە ئەفغانستان)، بەڵام ئەوە ئالکۆیین یۆرک (سەدەی هەشت) بیرمەندی دەرباری شارلمان بوو،مۆدێلیتایبەتی«سێکوڕ-سێ کیشوەر»یداهێنا ــ سێ کوڕی نوح، سێ کیشوەری ئەرووپا،ئەفریقا و ئاسیایان داگیرکرد. ئەودانانەی کوڕەکانی نوح و کیشوەرەکان لە یەکەم کۆپیچاپکراوی (ئیتمۆلۆژی) بەرهەمی ئایزیدور سویل لە ساڵی ١٤٧٢ وێنەی گیراوە. ئەو پۆلێنەی ئینجیل بۆ کیشوەرەکان ــ حامی، سامی و یافتی ــ لە سەدەی شازدە تا ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە بوو.
لەم قۆناغەدا، پۆلێنەکان لە شانشین و جوگرافیاوە بوە نەتەوەناسی– واتا لەجێگەکانەوە بۆ ڕەگەزەکانگۆڕا. واتا چیدی نەبەسترابووەوە بە میللەتان، بەڵکو پەیوەستبوو بە ڕەگەزەکان و ئەم پۆلێنانە بونەهۆی بەهێزکردنی ئایدیایباشتری ڕەگەز و سەرهەڵدانی ڕەگەزپەرستی مۆدێرن. بۆنموونە، لەچاپی سێیەمی کتێبی "مێژووی سروشتی مرۆڤ"(١٩٧٥)ی یۆهان فریدریک بلۆمنباخ، لەباسی خوداوەندی بۆ باسی سیکۆلار لەسەرچاوەی چەمکی مۆدێرن دەپەڕینەوە، بەڵام لەڕاستیدا، سێ جۆر ڕەگەزە سەرەکیەکەی ــ قەفقازی، مەغۆلی و ئەسیوپیــ هەمان کۆپی سیکۆلاری یافتی\سامی\حامی بوون.
تا سەدەکانی سێ و چواری زایینی، نەفرەتی کەنعان بوە نەفرەتی حام. تا کۆتایی سەدەی شازدە، کەنعان لەگێڕانەوەکاندا نەما. هۆکارەکانی بەناوبانگ بوونی بەنەفرەتی حام، جیاوازبوو: گاڵتەی بە باوکی نوح کردبوو یانخەتەنەیان کردبوو یان بەجادو نەزۆکیان کردبوو، یانپەیوەندی سێکسی لەگەڵ دایکی هەبوو. دوای کۆتایی سەدەی چوار، مەیسییەکان لەوباوەڕەدابوون نوح لەبەر تاوانەکەی حام کردوویەتییە کۆیلە، کەوایە دەبێت نەوەکەی لەژێر دەسەڵاتی نەوەی سام و یافت دا بێت.
یەکەم شیکاریی نەفرەتی حام لەنووسینەکانی ئەمبرۆسیاستێر (ڕەڤەکاری نەناسراوی کتێبیپیرۆز لەکۆتاییەکانی سەدەی چوار) هاتووە. نووسیویەتی:کۆیلە بەرمەبنای تاوانە: «هاوشێوەی حام کوڕی نوح بەهۆی تاوان و بێباکی بوەتە کۆیلە». بۆئەمبرۆسیاستێر، حام گاڵتەی بە باوکی کردبوو، کە ڕێزی لێدەگرت. نووسی: «کۆیلە زادەی تاوانە…وەک حام کوڕی نوح،یەکەم کەس بوو شایستەیی ناوی کۆیلەی پێ بڕا.»
بەبڵاوبونەوەی سیستمی ڕەعیەتی لەسەدەکانی ناوەڕاست، سەرلەنوێ نەفرەتەکەی حام ڕاڤەکرایەوە.هۆنۆریوس ئۆتن،سەدەی یازدە لە ئینسکلۆپیدیاکەیدا«وێنەی جیهان» ڕاڤەی کرد. لە ڕاڤەکەیدا بۆ چاخی دوای تۆفان نووسی کە لەسەردەمی نوح، «جۆرەکانی مرۆڤ» بۆ سێ گروپ دابەشکران: «ئازادەکان لە سام، سەربازەکان لە یافت، کۆیلەکان لە حام». بەمشێوەیە پۆلێنکردنی هۆنۆریوس لە خەڵکانی سەردەمی نوح، لە ڕاستیدا کۆپی پێکهاتەی کۆمەڵی سەدەکانی ناوەڕاست بوو: پێکهاتوو لە ئازادەکان، خانەدانەکان و ڕەعیەتەکان.
لە ماوەی سەدەکانی پازدە تا حەڤدە، نەفرەتی حام لەخۆرئاوا ڕاڤەکرایەوە کە دەرئەنجامی بازرگانی زۆری کۆیلەکانی ئەفریقای ڕەش بوو. لە دەروازی «چام» (حام) لە پاشکۆی «زانستنامەی مێژوویی و ڕەخنەیی» ئۆگۆستین کالمێت، بەخوێنەر دەڵێت:«نوح نەفرەتی لە حام و کەنعان کرد. بەهۆی ئەم نەفرەتکردنەوە نەک تەنها نەوەکانیان بوونە کۆیلەی براکانی و لەئەنجامدا، کۆیلە لەدایکبوون، بەڵکەلەناکاوڕەنگی پێستیشیانڕەش بوو.»
بەپێی وتەکەی کالمێت، نەفرەتکردنەکەی حام نەوەی ئەفریقی ڕەشکرد. کەوایە، لەکۆتایی سەدەی شازدە و سەرەتای سەدەی حەڤدە، نەفرەتکردنی حام بۆ پاساودان و ڕەوایەتیدان بەکۆیلەکردنی ڕەشەکان قۆزرایەوە. لەگەڵ بوونی دەنگی دژ لەهەندێک جاردا، نەفرەتکردنی حام هەروا ئەم ڕۆڵەی ناودێرەی تا سەدەی هەژدەو تەنانەت سەرەتای سەدەی نۆزدەبینی. هاوشێوەیسامۆئێلبالدوین میتۆدیستیئەمریکی لەکتێبی دەسەڵات (١٨٥٨)نووسی، لەکاتی تۆفانی نوح «سێکوچکەیەکی جیهانی و ئەبەدی ڕەگەزەکانهەبوو…لەداگیرکردنی بیابانەکانی ئەمریکا لەلایەن یافت، لەخزمەتکردنی حام بە یافت لە ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکا، لە جەزائیر و ئەمریکای باشوور».
تا دەیەکانی کۆتایی سەدەی نۆزدە، دوودڵیزیاتر لەڕاستی مێژووی گەشتی سەرەتای ژیان وگومان لە نوح، تۆفانیدنیاگرو بونیاتنانەوەی دانیشتوانی جیهان لەلایەن سێ کوڕەکەی، گەڕانەوە بۆ نەفرەتی حام وەک پاساوی کۆیلایەتیش نەما. دیارە بەواتای کۆتایی باشتری پێستسپییەکان یان ڕەگەزپەرستی نەبوو، لەئەنجامی لایەنگرانی باشتری پێستسپییەکان ناچاربوون بۆ پشتیوانیکردن لەبانگەشەکەیان، بەدوای شتێکی دیکەدا جگەلە نەفرەتی حام بگەڕێن.
nebesht.com