
رەزا شـوان
هەمووتان وتە بەهـێزەکەی (نيلسۆن مانـدێلا) دەزانن، کە دەڵێت" فێرکردن بەهـێزترین چـەکە، دەتـوانیـت بـۆ گـۆڕیـنی جیهـان بەکـاری بـهـێنـیـت". لـێرەدا گـۆڕینی جیهـان بە مانایەکی ئاسایی نییە. بەڵکو گەشەکـردن و گـۆڕانکارییە لە هەمـوو لایـەنەکانی ژیـان.فـێرکـردن پـرۆسـەیـەکی تەواوی ژیـانە. گـواسـتـنەوەیە لە تاریـکـیـیەوە بـۆ روونـاکی.
(ماڵکـۆم ئـێکـس) دەڵـێـت:"فـێربـوون پاسپـۆرتێکە بـۆ داهـاتـوو،چونکە سـبەی هـی ئـەو کەسانەیە کە ئەمـڕۆ خـۆیـان بـۆ ئامـادە دەکـەن".
(جۆرج واشنتۆن) دەڵێت:"فـێربوون کـلیـلی کردنەوەی دەرگا زێـڕینەنەکانی ئازادییە".
فـێربـوون پـرۆسـەیـەکە لەنـاولانـکەوەبـۆ مـردن. بەشـێکی دانـەبـڕاوە لە ژیـانـمـان. هەرگـیز مێـشکـمان ماندوو ناکات. مـرۆڤ تا زیاتر کـنجکـاوی بێـت وزیاتر فـێربـێـت، زانست و زانیاری و لـێهـاتوویی زیاتر بەدەسـت دەهـێـنـێـت. فـێربـوون لە کەسـێکەوە بۆ کەسێکی تر، لە گەلێکەوە بۆ گەلێکی تر جیاوازی هـەیە.دەکرێت تۆ بە ماوەیەکی کەم شـتێک فـێربیـت، لەوانەیە کەسێکی تر ماوەیەکی زیـاتـری بـوێـت بۆ فـێربـوونی هەمـان شـت. ئەمـەش هـۆکـاری خـۆی هـەیە.
تا ئێستا پەروەردەکاران و زانایان، کۆک نین لەسەر پێناسەیەکی ستانـدارد و گـشتگـیر بـۆ چـەمکی فـێربـوون. بە تێکـڕایی فـێربـوون واتـە شارەزابـوون لە شـتێک، هەمـوو ئەو زانست و زانیارییانە دەگرێتەوە، کە مرۆڤ وەریان دەگرێـت. فـێربوون بـریتییە لە خوێندنی بابەتگەلـێکی جۆراوجۆر، بۆ بەدەستهـێنانی زانیاری و تێگەیشتنێکی قـووڵتر لـێـیان و جـێـبەجـێکـردنیـان لـە ژیـانی رۆژانـەدا.فـێربـوون بـریـتـیـیە لە ئەنجـامـدانی گۆڕانکاری و پێشکەوتـن لە رەفـتارەکانی مـرۆڤ لە رێگەی راهـێنان و شارەزاییەوە. شـتـێک کە هـەمـووان لەسـەری کـۆکـن، گـرنگـییەکـانی فـێربـوونە.
فـێربوون بە زانیاری تيۆری لە پەرتـووکەکان و خوێنـدن لە قوتابخانەکاندا سنووردار نییە. بەڵکو دەتوانـرێت لە رێگەی ئەزمـوونە پـراکـتیکـییەکانی دەرەوەی پەرتووک و قـوتـابخانە بەدەست بهـێنرێـت. چـەمکی فـێربـوون و فـێرکردن و خوێـندن جیـاوازان، بەڵام پەیـوەنـدییان بە یەکـەوە هـەیە.
فـێربـوون بـۆ منـداڵان زۆر گـرنـگە، چـونـکە منـداڵان نـەوەی ئەمـرۆ و داهـاتـوون.چارەنووسی داهاتـووی جیهـان لە دەسـتی منـداڵانی ئەمـڕۆ دایـە. بـۆیـە زۆرێـک لە وڵاتـان، بە لەبەرچاوگـرتنی گـرنگی فـێربـوون بۆ منـداڵان، بـودجـەیەکی زیاتـریان بۆ پـەروەردە و فـێرکـردن و راهـێنان و ئامـادەکـردنی منـداڵـەکـانیان تەرخـان کـردوون.
فـێرکـردنی منـداڵانـیش تەنهـا بەرپـرسیارێـتی دایـکان و باوکان و باخچـەی منـداڵان و قوتابخانە نییە، بەڵکو ئەرکـێکی پیرۆز و پێویستی هەموولایەکمانە. دەبێت دایکان و باوکان و دادەکان و مامۆستایان بە کرداری ببن بە پێشەنگ و نموونە و سەرمەشـقی نایاب لە کار و لە رەفتارەکانیاندا، تا منداڵەکانیان و قوتابییەکانیان چاویان لێیانبکەن و بە کرداری لـێیانەوە فـێربن.(لیندۆن جۆنسۆن) دەڵێت:"بە قسەکردن هـیچ فێرنابیت".
کە بـاوکـێک لەبـەردەم منـداڵـەکەیـدا، جگـەرە دەکـێـشێ و مـەی دەخـواتـەوە، بـەچی روویەکەوە رێـنـمایی منـداڵەکەی دەکات و دەڵـێت:"کـوڕەکەم فـێـری جگەرەکـێشان و مـەی خـواردنەوە مـەبە، زیـانـێکی زۆریـان بـۆ تەنـدروسـتـیـت دەبـێـت".
فـێربـوون مـرۆڤ بەرەوپـێشەوە دەبات.کـلـیـلی نەهـێـشـتنی نایەکـسانی جـێـنـدەری و کەمکـردنەوەی بـێکاری و خـۆپاراستـنە لە نەخۆشـییەکانو رێگـرییە لە زوو مـردن.
دەگـێڕنەوە رۆژێـک ماسیگـرێـک، ماسییەک بە هـەژارێکی بـێکار دەدات. هـەژارەکە وەرینـاگـرێـت و پـێی دەڵـێت: ماسیـیەکـم مـەدەرێ، فـێرم بـکە کە چـۆن ماسی بگـرم.
فـێربـوونی گـرووپی یان هـەرەوەزی، شـێوازێکی سەرکەوتووی فـێـربـوونە، بـێجگە لەوەی کە قوتابیان فـێری بابەتگەلـێکی دیاریکـراو دەکات. لە هـەمان کاتـیشدا فـێری رۆحی هـاوکـاری و هـەمـاهـەنـگی و یـارمـەتیـان دەکـات.
کە لە قـوتـابخـانەیەکی بنەڕەتـیی نەرویـج، مامـۆسـتای زمـانی دایک (کـوردی) بـووم، رۆژێکـیان چـوومە وانەیەکی زانیـاری ـ پـۆلی پـێـنج ـ بابـەتـەکە دەربـارەی"ژیـان لە ژینـگەی ئـاویـدا" بـوو.حـەزم کـرد کە شـێـوازی وتـنـەوەی وانـەکە بـزانـم.
مامۆستای زانیاری لە دوای کورتە باسێک لەسەر ژینگەی ئاوی، کاسێتێکی خـستە ناو ڤـیدیۆیەک و لە تەلەڤـزیۆنە گەورە رەنگاوڕەنگەکەی سەر دیواری پێشەوەی پۆلەکەدا، فـیلـمـێکی دەربـارەی ژینگەی ئـاوی نمایـش کرد. دوایی دەرگـای پـرسیار و گـڤـتوگـۆی لەگەڵ قوتابییەکانیدا کردەوە. دواتر پـۆلـەکەی کـردبە سێ گـرووپەوە، هەر گرووپێکی حەوت قـوتـابی بـوون.سێ فایـلـی گەورە و بـۆیەی داری و ئاویی خـستە بـەردەم هـەر گرووپێک. داوای لێکـردن کە سێ ژیـنگەی ئاویی جیـاواز بکـێـشن. ئەو گـرووپەی کە مـن لـێـیانەوە نزیک بووم، بە رووخـۆشی و خەنـدەوە، وێنەی گـۆلە ئاوێکی گەورەیان کێشا. هەر قوتابییەک وێنەیشتێکی دەکێشا، یەکێک و ینەی دار و سەوزییبە دەوری گۆلەکەدا کـێـشا، یەکـێکی تـریان وێنـەی چەنـد ماسییەکی لەناو گـۆلە ئـاوەکـەدا کـێـشا، کە دیاربوون، قوتابییەکی تـر وێنەی چەنـد بۆقـێکی لەنـاو گـۆلـەکەدا کـێشا.یەکـێکی تر وێنـەی دوو مـراوی و دوو قـازی کـێـشا، دەوری گـۆلەکەشـیان بە گـوڵی رەنـگاوڕەنگ رازانـدەوە، لە ئـاسـمانی گۆلەکەشدا وێنەی چـەنـد نەورەسـێکـیان کـێشا. بە هەرەوەزی تابلۆیەکی جـوانیان رازانـدەوە. دوو گـرووپەکەی کـەش بە هـەمـان شـێوە دوو ژینگەی ئـاوی جیـاوازی تـریـان کـێـشا. دوای تەوابـوونیـان، مـامـۆسـتا هـەرسێ تـابـلـۆکەیـانی نـیـشانـدا، بە گـەرمی دەسـتخـۆشـیی و ئـافـەرینی لـێیان کـرد و چـەپـڵەی بـۆیـان لـێـدا.
گرنگە ئاماژە بەوەش بکەین، کە فـێربوون تەنها لە خوێندنی فەرمیدا سنووردار نیـیە. هەروەهـا ئەزمـوونەکانی ژیـان و خوێنـدنەوە و خۆشەویستی بۆ گەڕان و دۆزینـەوە و داهـێـنان و ئافـرانـدن لەخـۆدەگرێـت. ئـەم پەنـدە بخـەنە بـواری جـێـبەجـێکـردنەوە، بە بەدواداچـوون بـۆ زانـیاری و هـاوبـەشکـردنی بـیـرۆکە و بەکـارهـێـنانی فـێربـوون بـۆ دروسـتکـردنی گـۆڕانکاری ئەرێـنی بکەن. فـێربـوون دەرگـاکـان دەکاتەوە و ئاسـۆکان فـراوانـتر دەکـات و کەسـایەتیـتاندەوڵـەمـەنـدتـر دەکـات.
(بۆسکاگـلیا) دەڵێت:"گۆڕانکاری ئەنجامی کۆتایی هەموو فـێربوونێکی راستەقینەیە".
ئەرکی ئـێـمەی مامـۆستایان و نووسەران و هـونەرمەندانی کوردیش، تەنیا فـێـرکـردن نـییە، بەلکو پەروەردەکردنی دروسـت و ئامادەکـردنی منـداڵانی کوردمـانە، بـۆ ئـەوەی چاو لە داهاتوو ببڕن و شانازی بە کوردبوون و بە کوردستانی بوونی خۆیانەوە بکەن.
پـەروەردە و فـێرکـردنـیش دوانـەن و لـێک دانـابـڕێـن و تەواکـەری یەکـتریـن.
دوبـەی: ٢٠٢٦