
ئەمڕۆ دووشەممە (١٠ی ئابی ٢٠٢٦)، لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر، کە پێکهاتووە لە (حزبی شیوعی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان)، لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشان کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کێشەی دواکەوتن و نەبوونی مووچە، گرانیی نرخی سووتەمەنی و نزمیی کوالێتیی بەنزین، کە بوونەتە هۆی بێزاری و قورسکردنی بژێویی خەڵک.
لەکۆبوونەوەکەدا، هەر سێ لایەنەکە بڕیاریاندا بە شێوەیەکی جددی بەدواداچوون بۆ ئەم قەیرانانە بکەن. هەروەها هۆشداریش دەدەن کە لە ئەگەری بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان و چارەسەرنەکردنی کێشەکان، سەرجەم ڕێکارە مەدەنییەکان دەگرنەبەر بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاووڵاتیان، چونکە بڕوای نەگۆڕمان وایە کە "خەمی خەڵک، خەمی ئێمەیە".
