
ڕێگای کوردستان
قەیرانی دارایی و نەبوونی بوودجە، کەرتی ئاوەدانکردنەوەی لە پارێزگای کەرکوک پەکخستوە و کارکردن لە ۱۱۳ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژیدا بە تەواوی ڕاگیرا.
بەپێی زانیارییەکانی «ڕێگای کوردستان»، ئەم وەستانە فراوانە زیانێکی گەورەی بە ڕەوشی ئابووریی شارەکە گەیاندووە و بووەتە هۆی بێکاربوونی هەزاران کرێکار و کاسبکار کە سەرچاوەی داهاتیان لەسەر ئەو پڕۆژانە بوو. چاودێران هۆشداری دەدەن کە درێژەکێشانی ئەم دۆخە قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە و داوای بەپەلە خەرجکردنی شایستە داراییەکان دەکەن.
