مۆنۆمێنتی شەهیدانی داستانی تازەشار وەک سیمبوولێکی هێماییی خۆڕاگری، قوربانیدان و بەرگریی ڕەوای گەل و نیشتمان دەرکەوت؛ ئەمە یادگارییەکی مەزنە بۆ ئەو پۆلە پێشمەرگەی یەکێتی و حزبی شیوعی و تێکۆشەران کە بە گیانفیدایی نرخێکی گرانبەهایان بۆ ئازادی و سەربەستیی گەلەکەیان بەخشیوە.
لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی یاد و بیرەوەریی سەروەریی شەهیدان، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردوستان مەڵبەندی ۱٦ حمرەین بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان، هەڤاڵ  ملاکریم ملاحسن و هاوڕێ پێشڕەو هەنگاوی دروستکردنی ئەم مۆنۆمێنتەیان لە شوێنی ئەو داستانە نەبەردییەدا نا؛ ئەو شوێنەی کە تێیدا ١٢ پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ٨ شەهیدی حزبی شیوعی کوردستان و ٢ شەهیدی هاووڵاتی داستانێکی قارەمانانەیان تۆمار کرد.
لە ڕێوڕەسمێکی شایستە و پڕشکۆدا، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی فراوان لە خەڵکی ناوچەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی، یادی ئەم شەهیدە نەمرانە بەرز ڕاگیرا. ئەم ئامادەبوونە بەرفراوانە، وێڕای نیشاندانی دڵسۆزی و وەفاداری بۆ ڕێبازی شەهیدان، پەیامێکی روونە بۆ بەردەوامیی خەبات و یادەوەریی ئەوان لە دڵ و ویژدانی کۆمەڵگەدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە گوندی تازەشار، جگە لە شەهیدانی داستانی تازەشار، خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە قوربانیدانە؛ لەوانە ٢٢ شەهیدی ئەنفال، ٢ شەهیدی سەنگەر و ٥ شەهیدی هاووڵاتی، کە ئەمەش فیدکارییەکی گەورەیە لەپێناو خاک و نیشتماندا.
ئێمە لە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعی کوردستان، بە هەستێکی بەرزی پێزانینەوە:
■ سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەی لیژنەی ئامادەکاری، بەتایبەت هاوڕێیان (فەرحان و ئیسماعیل ئاوباریکی) دەکەین کە بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆیان کارەکەیان بە سەرکەوتوویی گەیاندە کۆتایی.
■ پێزانینی بێپایان پێشکەش بە خانه وادەی محمد شێخ غالب طاڵه بانی خۆشەویسته ی تازەشار دەکەین کە پارچە زەوییەکی بۆ دامەزراندنی ئەم مۆنۆمێنتە بەخشیوە، کە نموونەیەکی بەرزی هەستکردنە بە بەرپرسیاریی نیشتمانی.
■ سوپاسی ئەو جەماوەرە دڵسۆزە دەکەین کە لە گەرمیان، سلێمانی و کەرکووکەوە بە سەفەری چەندین کیلۆمەتری خۆیان گەیاندە ڕێوڕەسمەکە.
هیوادارین مۆنۆمێنتی شەهیدانی داستانی تازەشار هەمیشە هێمایەکی درەوشاوەی یەکڕیزی و قوربانیدان بێت و نەوەکانی داهاتوو فێری وەفاداری بکات بە ئامانجەکانی ئازادی و دادپەروەری.
یادی شەهیدان هەمیشە زیندوو و ڕێگایان بەردەوام بێت سڵاو لەو پێشمەرگە قارەمانانەی بە گیانی خۆیان فیداکارییان لە هێرشە بەدناوەکانی ئەنفالدا کرد.
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعی کوردستا


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا