ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٦/١/١۹ ، محەمەد ئەمین نوێنەری جووتيارانی سەرگەڕان لە کەرکوک، بۆ جاری بیستەم دەچێتە بەردەم دادگای دووبز.
لە لێدوانێکیدا بۆ رێگای کوردستان ، محەمەد ئەمین ڕایگەیاند، دوو سکاڵام لەسەر تۆمارکراوەو ئەمڕۆ دەچمەوە بەردەم دادگا.
ووتیشی ، سکاڵای یەکەم سەربازێک بە ناوی (کەڕار شاکر) لە دژم تۆماریکردووە ئەو سەربازەی لە ٢٠٢٥/٢/١٧ هەوڵی خنکاندنی دام بە ملپێچەکەم لە گوندی شەناغە.
سکاڵای دووەمیش لەلایەن فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی کەرکوک تۆمار کراوە.
جووتیارە کوردەکە ئاماژەی پێکرد، لە هەر یەکێک لەم دوو سکاڵایە، نۆ دانیشتن ئەنجامدراوە، ئەمڕۆش بۆ هەر سکاڵایەک دەیەمین دانیشتن بەڕێوەدەچێت .
ڕونیشکردەوە، بۆ هەردوو سکاڵاکە بیست جار چووەتە بەردەم دادگا،
ووتیشی ،پێموایە ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری کۆتایی لە بارەی سکاڵاکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان دەدات .


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا