
لە لێدوانێکیدا بۆ رێگای کوردستان ، محەمەد ئەمین ڕایگەیاند، دوو سکاڵام لەسەر تۆمارکراوەو ئەمڕۆ دەچمەوە بەردەم دادگا.
ووتیشی ، سکاڵای یەکەم سەربازێک بە ناوی (کەڕار شاکر) لە دژم تۆماریکردووە ئەو سەربازەی لە ٢٠٢٥/٢/١٧ هەوڵی خنکاندنی دام بە ملپێچەکەم لە گوندی شەناغە.
سکاڵای دووەمیش لەلایەن فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی کەرکوک تۆمار کراوە.
جووتیارە کوردەکە ئاماژەی پێکرد، لە هەر یەکێک لەم دوو سکاڵایە، نۆ دانیشتن ئەنجامدراوە، ئەمڕۆش بۆ هەر سکاڵایەک دەیەمین دانیشتن بەڕێوەدەچێت .
ڕونیشکردەوە، بۆ هەردوو سکاڵاکە بیست جار چووەتە بەردەم دادگا،
ووتیشی ،پێموایە ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری کۆتایی لە بارەی سکاڵاکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان دەدات .