ژووری هەواڵ

بەپێی دوایین لێدوانی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی دەکرێت.

​بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەواوی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرگرتووە و دابەشکردنی کۆتایی پێهاتووە، تەنها فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ماوونەتەوە کە تا ئێستا مووچەی ئەو مانگەیان پێنەدراوە.
​هاوکات سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بۆ ئەم مانگە حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی کەمیی پارەی کاش (نەختینە) نەبووەتەوە و پارەی پێویستی مووچەی لەبەر دەستە. 

ئەوەی لای وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە، وەرگرتنی پارەکەیە لە بانک و بڵاو کردنەوەی خشتەی مووچەیە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا