
ژووری هەواڵ
بەپێی دوایین لێدوانی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئاگادارەکان، تەواوی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرگرتووە و دابەشکردنی کۆتایی پێهاتووە، تەنها فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ماوونەتەوە کە تا ئێستا مووچەی ئەو مانگەیان پێنەدراوە.
هاوکات سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بۆ ئەم مانگە حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی کەمیی پارەی کاش (نەختینە) نەبووەتەوە و پارەی پێویستی مووچەی لەبەر دەستە.
ئەوەی لای وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە، وەرگرتنی پارەکەیە لە بانک و بڵاو کردنەوەی خشتەی مووچەیە.
