
شەوی ڕابردوو، گفتوگۆیەکی سیاسی دەربارەی دواپێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ڕێککەوتنەکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بەڕێوەچوو.
سەرجەم نوێنەرانی پارتەکانی کۆڕبەندی چەپی کوردستان لە سکرتێر و جێگرانی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی -جگە لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداربوون.
هاوڕێ ڕێبەر ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە نوێنەرایەتی حزبی شیوعی کوردستان بەشداری لە گفتوگۆکە کرد.
لە گفتوگۆکەدا، هاوڕێ نەجمەدین سکرتێری حزبی شیوعی لە ڕۆژئاوای کوردستان و د. ئازاد جێگری سکرتێری حزبی یەکێتیی دیموکراتی کوردی لە سوریا، ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە بارودۆخی ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئاوا دا. پاشان کۆمەڵێک سەرنج و پرسیار لەلایەن ئامادەبووانەوە ئاراستە کران و دانیشتنەکە کاتژمێرێک و نیو خایاند.
