
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نوێ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی سلێمانییان کرد.
شاندی حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان: (فاخر شەهید زاهیر) بەرپرسی مەڵبەند، (گۆران حسێن) بەرپرسی پەیوەندییەکان، و (چیمەن عومەر) ئەندامی مەڵبەند، لەلایەن بەڕێز عەمید (زوڵفان غەریب) بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، شاندی مەڵبەند وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە عەمید زوڵفان، هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست، بە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی کارەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی سنوورەکە.
لەلایەن خۆشییەوە، بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەی شاندی مەڵبەند دەربڕی و ڕایگەیاند: "بۆ سەرکەوتنی کارەکانمان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە خەڵک، پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگی سەرجەم چین و توێژ و هێزە سیاسییەکانی شاری سلێمانی هەیە."

