
سبەی سێ شەممە،لەهەرێمی کوردستان پشووی فەڕمیە،پشووەکەش بەبۆنەی سەرکەوتنی شۆڕشی ۱٤ی تەمووزی ساڵی ۱۹٥٨.
بەڵام لە عێراق ۱٤ی تەمووز،لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە لە یاسای پشووە فەرمیەکان ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ نەخراوەتە ناو لیستە فەرمیی پشووەکانی حکومەتی فیدراڵییەوە.
بەپێی یاسای نوێی پشووەکانی عێراق، پشووە نیشتمانییەکان کەمکراونەتەوە و تەنها پشووگەلی دیاریکراو وەک (جەژنەکان، سەری ساڵ، عێراق، و یادە ئایینی و مەزهەبیەکان) ماونەتەوە کە ١٤ی تەمووزیان تێدا نییە.
دەرکردنی ۱٤ی تەمووز، لە پشووە فەڕمیەکان نیگەرانی زۆری بەشێک لەلایەنە سیاسیەکانی لێکەوتەوە، لە نێوانیاندا، حزبی شیوعی عێراق.
