لە بەرانبەر دواکەوتنی مووچەی ۲۰۰ کرێکاری ژینگەپارێزی چەمچەماڵ، تایبەندمەندی كرێكارانی چەمچماڵی كۆمیتەی ڕێكخستنی چەمچماڵ حزبی شیوعی كوردستان، یاداشتنامەیەک ئاراستەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەکات.
بۆ / قائیمقامێتی چەمچەماڵ      
                 بابەت / یاداشتنامە 
بەڕێز قائیمقامێتی چەمچەماڵ بەپێویستمان زانی بەڕێزتان ئاگادار بكەین كە زیاتر لە (٢٠٠) كرێكاری ژینگە پارێزی سنووری (چەمچەماڵ ) لەلایەن
 ( كۆمپانیای شكار ) كرێی مانگانەیان پێنەدراوە ، بەشێكیان كرێی  دوو مووچەی دواكەوتوە لەكاتێكدا بە پێی ماددەكانی (٤١ -٤٢) لە یاسای كاری عێراقی ژمارە ( ٧١) ی ساڵی (١٩٨٧) دەبێت كرێكار مانگانە و لەكاتی خۆیدا كرێ و مووچەی خۆی وەربگرێت  .
ئێمە وەك ( تایبەندمەندێتی كرێكارانی  چەمچماڵی حزبی شیوعی كوردستان ) 
پشتیوانی لە داوای كرێكاران دەكەین كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕێ پەیمانی خاوەنكار بوون ، ئێستا كۆمپانیای شكار  دەیەوێت هەندێك لە ئامێرەكانی بگوازێتەوە  و لەگەل كۆمپانیایەكی تردا شەراكەتی كردووە بۆ پاكردنەوەی  سنووری چەمچماڵ بەڵام ئامادە نیە كرێی دواكەوتووی زیاتر لە ساڵێكی كرێكاران بدات بەڕێزتان بەرپرسیارن لە پارێزگاری كردن لەمافەكانی كرێكاران كە بەعارەقی ناوچەوان و ماندووبوونی جەستەی تاقەتبڕوكێنی
 ئەم گەرمای هاوینە شەقام وكۆڵانەكان پاك وتەمیز ڕادەگرن. 
لە حاڵەتی چارەسەر نەبوونی كێشەدا  كرێكاران مافی ڕەوای خویانە هەموو ڕێكارێكی یاسایی لە دادگاكان  و لە خەباتی مەدەنی بگرنە بەر بۆ بەدیهێانی
مافەكانیان و ئێمەش وەك حزبی شیوعی كوردستان پشتیوان و هاوكاریان دەبین. 
تایبەندمەندی كرێكارانی چەمچماڵ - كۆمیتەی ڕێكخستنی چەمچماڵ
حزبی شیوعی كوردستان .
١-٨-٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا