
لە بەرانبەر دواکەوتنی مووچەی ۲۰۰ کرێکاری ژینگەپارێزی چەمچەماڵ، تایبەندمەندی كرێكارانی چەمچماڵی كۆمیتەی ڕێكخستنی چەمچماڵ حزبی شیوعی كوردستان، یاداشتنامەیەک ئاراستەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەکات.
بۆ / قائیمقامێتی چەمچەماڵ
بابەت / یاداشتنامە
بەڕێز قائیمقامێتی چەمچەماڵ بەپێویستمان زانی بەڕێزتان ئاگادار بكەین كە زیاتر لە (٢٠٠) كرێكاری ژینگە پارێزی سنووری (چەمچەماڵ ) لەلایەن
( كۆمپانیای شكار ) كرێی مانگانەیان پێنەدراوە ، بەشێكیان كرێی دوو مووچەی دواكەوتوە لەكاتێكدا بە پێی ماددەكانی (٤١ -٤٢) لە یاسای كاری عێراقی ژمارە ( ٧١) ی ساڵی (١٩٨٧) دەبێت كرێكار مانگانە و لەكاتی خۆیدا كرێ و مووچەی خۆی وەربگرێت .
ئێمە وەك ( تایبەندمەندێتی كرێكارانی چەمچماڵی حزبی شیوعی كوردستان )
پشتیوانی لە داوای كرێكاران دەكەین كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕێ پەیمانی خاوەنكار بوون ، ئێستا كۆمپانیای شكار دەیەوێت هەندێك لە ئامێرەكانی بگوازێتەوە و لەگەل كۆمپانیایەكی تردا شەراكەتی كردووە بۆ پاكردنەوەی سنووری چەمچماڵ بەڵام ئامادە نیە كرێی دواكەوتووی زیاتر لە ساڵێكی كرێكاران بدات بەڕێزتان بەرپرسیارن لە پارێزگاری كردن لەمافەكانی كرێكاران كە بەعارەقی ناوچەوان و ماندووبوونی جەستەی تاقەتبڕوكێنی
ئەم گەرمای هاوینە شەقام وكۆڵانەكان پاك وتەمیز ڕادەگرن.
لە حاڵەتی چارەسەر نەبوونی كێشەدا كرێكاران مافی ڕەوای خویانە هەموو ڕێكارێكی یاسایی لە دادگاكان و لە خەباتی مەدەنی بگرنە بەر بۆ بەدیهێانی
مافەكانیان و ئێمەش وەك حزبی شیوعی كوردستان پشتیوان و هاوكاریان دەبین.
تایبەندمەندی كرێكارانی چەمچماڵ - كۆمیتەی ڕێكخستنی چەمچماڵ
حزبی شیوعی كوردستان .
١-٨-٢٠٢٦
