
مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی تێکۆشەری کۆچکردوو هاوڕێ (کەمال خدر) کرد، کە تێیدا هاتووە ناوبراو و بنەماڵەکەی هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتدا بوون.
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانەوە
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر و شیوعی (کەمال خدر)مان پێگەیشت. کۆچکردوو تەواوی تەمەنی خۆی لە پێناو ڕزگاریی نیشتمان و بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هاووڵاتیان تەرخان کرد. خۆی و براکانی و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان هەمیشە نموونەی ڕاوەستان بوون لە سەنگەری داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلدا.
ئێمە لە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کۆچی دوایی ئەم هاوڕێ دێرینە ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی دەکەین. ئومێدەوارین ئەمە دواکۆست و ناخۆشیی ئەم بنەماڵە تێکۆشەرە بێت.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
١٦ / ٧ / ٢٠٢٦
