بەهار عەلی، پارێزەر و چالاکوانی مافی ژنان، سەبارەت بەو هەواڵانەی لە بارەی دەستگیرکردنی بڵاوکراونەتەوە، ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت لە ئەنجامی هەڵەیەکی تەکنیکی و یاسایی لەلایەن  دادگای کەتنی هەولێر بانگ کرابووم،
هەروەها دەڵێت: کە لە دادگا هاتمە دەرەوە بیستم کە چەند کەسێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمەڵێک درۆ و بوختانیان داوەتە پاڵم و بە داخەوە لەلایەن دەیان کەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە.
بەهار عەلی لە ڕوونکردنەوەکەیدا تەئکید لەسەر داکۆکی لە مافی ژنان دەکاتەوە و دەڵێت: دووپاتی دەکەمەوە بۆ هەموو لایەک کە من تا دوا هەناسەم بەردەوام دەبم لە داکۆکی کردن لە مافەکانی ژنان.
​ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی کوردستان...
​من بەهار عەلی، پارێزەر و چالاکوانی مافی ژنان، لە ئەنجامی هەڵەیەکی تەکنیکی و یاسایی دادگای کەتنی هەولێر، بە بیانووی ئەوەی لە ڕێکەوتی 2026/7/12 لەبەردەم دادگا ئامادە نەبووم، دادگای کەتن بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبووم و خۆم ئەمرۆ ڕێکەوتی 2026/7/15 دوای ئەوەی ئاگادارکرامەوە ئارەزوومەندانە لە بنکەی پۆلیسی سنوورەکەمان ئامادەبووم و ئەوانیش وێڕای مامەڵەی بەرز، ڕەوانەی دادگایان کردم و بە ئامادەبوونی پارێزەری تایبەتم و سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران، دوای ڕوونکردنەوەیان بۆ ئەو هەڵەی لە ئاگادارکردنم ڕوویدابوو، دادوەری بەڕێز ڕاستەوخۆ بڕیاری ئازادکردنمی دا.
​ئەوەی جێگای سەرنج و سەرسوڕمان و گومان کردنیشە ئەوەبوو کە لە دادگا هاتمە دەرەوە بیستم کە چەند کەسێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمەڵێک درۆ و بوختانیان داوەتە پاڵم و بە داخەوە لەلایەن دەیان کەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە
​من لێرەدا دەمەوێ بەڕای گشتی ڕابگەیەنم کە:
​دوو ساڵ پێش ئێستا کۆمەڵێک کەس داوایەکیان دژی یاسای باری کەسێتی هەرێمی کوردستان لە لای دادگای ئیتیحادی جووڵاندبوو بە بیانووی ئەوەی دژی دەستووری عێراقە من لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کە لە کەناڵی ڕووداو بڵاوکرایەوە داکۆکیم لە یاساکەی هەرێمی کوردستان کرد کە لە ساڵی 2008 لە پەرلەمانی کوردستان هەموار کراوەتەوە. (شایانی باسە دادگای ئیتیحادی داواکەی ئەو کەسانەی ڕەتکردەوە کە دژی پەرلەمانی کوردستان کردبوویان).
​ئەم مەسەلەیە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە بە هیچ ئاینێکەوە نیە.
​دەمەوێ لێرەوە سوپاسی ئەو هەڵمەتە پاڵپشتیە گەورەیە بکەم کە لە لایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و ژنانی چالاکوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و هاوڕێ و هاوکاران و چالاکوانان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و دام و دەزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکەم کە بە شێوازی جیاجیا لە ڕێگەی پەیوەندیکردن و سۆشیال میدیاوە ئەنجامیان داوە.
​دووپاتی دەکەمەوە بۆ هەموو لایەک کە من تا دوا هەناسەم بەردەوام دەبم لە داکۆکی کردن لە مافەکانی ژنان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو کەسانی مەدەنی و پێشکەوتنخواز و یەکسانی خوازی کوردستان پێکەوە کاردەکەین بۆ هێنانەدی یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا کە زامنی گەشەکردن و پێشکەوتن و سەربەخۆیی کوردستانە.
بەهار عەلی
​هەولێر، 2026/7/15


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا