
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهار عەلی چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و بەڕێوەبەری رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچوو.
دوای ئامادە بوونی لەبەردەم دادوەر و ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان بەکەفالەت ئازاد کراوە.
بەهار عەلی، لەلایەن مەلا مەزهەر خوراسانی، مەحەمەد سەباح، کۆچەر عەلی، داوای لەسەر تۆمار کراوە.
بەهار عەلی چالاکوانی مەدەنی، لە هەموو لێدوان و نووسینەکانیدا، داکۆکی لە ماف و کەرامەتی ئافرەتان کردووە و تێبینی و ڕای خۆی لەسەر فر ژنیدا ڕاشکاوانە دەربڕیووە، بەبێ پەلاماردانی ئازادی تاکەکەسی و بیروڕای ئاینی و کۆمەڵایەتیی هیچ کەسێک.
فەرمانی دەستگیرکردنی بەهار عەلی کاردانەوەی تووندی چالاکوانان و پارێزەرانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە، داوای دادپەروەری یاسایی دەکەن، هەروەها ئەمە بە شێوازێکی تری پەلاماری کۆنەپەرستان بۆ سەر دەنگەکانی یەکسانیخواز و مەدەنی دەزانن و دەیانەوێت دادگاکان بۆ ئەم مەرامەیان بەکاربهێنن.
