
ئەمڕۆ چوار شەممە، ٤/١١/٢٠٢٦ شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان. ک پێکهاتبوو لە هاوڕێیان(سوبحی مەهدی و بابا عەلی جەباری و نعمەت مەعروف) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیانکرد.
لەلایەن هاوڕێیان(بێکەس قادر جێگری سکرتێر و هاوڕێ نیشتمان و شاخەوان ئیبراهیم و هاوڕێ دڵزار ) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازیکران.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، دۆخی سیاسی و پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.
لەتەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، پێوەندییەکانی هەردوولا و گەشەپێدانی دووپات کرایەوە.
