
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال شاکر، کەسایەتیی سیاسیی ناسراو و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی كوردستان و یەکەم وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر سەردانی خانەوادەی کۆچکردووی کرد.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری دکتۆر کەمال شاکر، خەبات و تێکۆشانی سیاسی و خزمەتە بەرچاوەکانی کۆچکردووی بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی و ئارامی بۆ خانەوادە بەڕێزەکەی خواست.

