🔻سبەی دوا سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عێراق جێدەهێڵێت

🔻جموجوڵەکانی داعش گرووپە چەکدارەکان سوورتر دەکات لەسەر ڕادەست نەکردنی چەکەکانیان.

ژووری هەواڵ

​بە جێهێشتنی دوا سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە سبەی چوارشەممە ۳۰ ئەیلول، عێراق دەکەوێتە قۆناغێکی نادیار و ئاڵۆزەوە. 
شارەزایانی ئەمنی هۆشداری دەدەن کە کشانەوەی ئەم هێزانە نابێتە هۆی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، وەک پێشتر باس دەکرا، بەڵکو پاساوی زیاتریان پێدەدات بۆ ڕەتکردنەوەی چەکدانان و بەهێزکردنی پێگەیان و لاوازکردنی دەسەڵاتی حکومەتی زەیدی.
​هاوکات، سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش لە سنووری کەرکووک، موسڵ، حەمرین و حۆران و دواتر ڕووداوەکەی پردێ، هێندەی تر دۆخەکەی ئاڵۆز کردووە. 
ئەم مەترسییانە گرووپە چەکدارەکان سوورتر دەکەن لەسەر هێشتنەوەی چەکەکانیان.
​شارەزایان پێیان وایە هەر فشارێکی حکومەت بۆ چەککردنیان، ڕەنگە بێتە هۆی کودەتای سەربازی و تێکچوونی سەقامگیری. ئەمەش ڕێگە بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی کەنداو و تورکیا و ئێران بەپێی بەرژەوەندییەکانیان خۆش دەکات، لە کۆتاییدا خەڵکی عێراق زیانمەندی یەکەم و کۆتایی دەبن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا