
ڕێگای كوردستان
شارەزایانی کەشناسی ڕایدەگەیەنن" شەپۆلی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی هاتووە و لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوودا، یەکەم بارانی پاییزە دەستپێدەکات".
بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایانی بواری کەشوهەوا، مانگی داهاتوو دەکرێت پاییزێکی پێشوەختە و پڕ باران بێت و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران ببارێت.
هەروەها لە نێوان ١٥ تا ٢٠ی ئەم مانگەدا، نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست کاریگەری لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی هەورە برووسکە و بارینی بارانی کورتخایەن، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
شارەزایانی کەشناسی ئاماژەیان بەوە کردووە، مەترسییەکی بەرچاو بۆ وشکە ساڵی نییە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی شەپۆلی باران، ئەگەری دروستبوونی لافاوی گەورە لە هەرێمی کوردستان، عێراق و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
