
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک ناوچە دادەبەزن، بە تایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و هەرێمی کوردستان.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و ئەگەری بارینی بارانی سووک، بە تایبەتی لە شەوی ئەمڕۆ و ڕۆژی دووشەممە هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی چوارشەممە، پلەکانی گەرما نزیکەی ٣ بۆ ٤ پلەی سیلیزی دادەبەزن، بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەممەوە جارێکی تر پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچەکانی باشووریش رێژەی شێ زیاد دەکات، بە تایبەتی لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، بەڵام لە چوارشەممە و پێنجشەممەدا کەمدەبێتەوە.
