
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ هەر سێ رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە و هەینی راگەیاندو، ئاماژە بەوە دەکات کە پلەی گەرما بە نزیکی ٦ پلە دادەبەزێت و باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
دەستەی کەشناسی پێشبینی بارانبارین لە وڵاتدا بۆ سێ ڕۆژی ئایندە بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:
چوارشەممە: نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دڵۆپە بارانی سووک لە بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق.
پێنجشەممە: نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانی ناوبەناو لە ناوچەی هەرێمی کوردستان کە هەندێک جار هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
هەینی: نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە هەندێک جار هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
