بڕیار عەبدولرەحمان - سۆران

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٦/١/٢٠ بە بەشداری چین و توێژە جیا جیاکان خۆپیشاندێکی بەرفراوان بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندنەکەی سۆران بۆ پاڵپشی لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، خۆپیشاندەران بە دروشمی جیا جیا دژی ئەو هێرش و پەلامارانە وەستانەوە کە دەکرێنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

هەژار ئیبراهیم بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی سۆران یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بۆ ڕێگای کوردستان گوتی" ڕۆژئاوای كوردستان لەبەردەم هێرشێكی داگیركاری و شەڕێكی سەپێنراوە، بە سەركردایەتی هێزە توندڕەوەكانی ئەحمەد شەرع و بە پیلانێكی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی. ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پلانە داگیركارییە بە ئەركی خۆمان و هەموو ئەندامێكی حزب و هاونیشتمانییان و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەزانین". 

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتیشی" ئێمەش لەگەڵ هاوڕێیانی سنووری ڕێکخستنمان هاوشان لەگەڵ چین و توێژەکانی سۆران، بەشداری ئەم خۆپیشاندانە جەماوەریەمان کرد بۆ پاڵپشتی لە بەرخودانی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان"


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا