لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، یەک ساڵ بەر لە ئێستا، ۱/١٠/٢٠٢٥هاوڕێ  عومەر عەلی شێخ (ئەبوفاروق) یەکەم سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ ئەبو فاروق، لە ساڵی ١٩٢٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە 
لە ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندی بە حزبی شیوعی عێراق کردووە
لە ساڵی ١٩٤٨ لە کۆنگرەی قوتابیان لە السباع لە بەغداد بەشدار بووەو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی گشتی قوتابیان بووە لە عێراق و لە هەمان ساڵدا دەستگیر کراوە
لە دوای کودەتای شومی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی حزب دەکات و چاپخانەی نهێنی حزب لەم شارەدا دەرباز دەکات و ڕەوانەی شاخی دەکات
لە ساڵی ١٩٦٤ بۆتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق هەتا کۆنگرەی پێنجەمی حشع لە ساڵی ١٩٩٣ و لەسەر پێشنییاری خۆی و بۆ ڕێگا خۆشکردن بۆ گەنجەکان خۆی کاندید ناکاتەوە.
لە سەردەمی پاشایەتی و دوای کودەتای بەعس چەند جارێک دەستگیرکراوە و بە لێهاتوویی خۆی لە زیندان ڕایکردووەو هاوڕێ زیندانییەکانیشی دەرباز کردووە
لەدوای راپەڕین و کۆنگرەی پێنجەمی حشع بەردەوام بووە لە کاری ڕێکخستن و سەرکردایەتی کردنیان بە تایبەتی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق
لەگەڵ ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان لە ٣٠-٦-١٩٩٣ بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت و پاشان خۆی بۆ ئەرکی تر تەرخان دەکات و داوا لە کۆمیتەی ناوەندی دەکات هاوڕێیەکی بۆ شوێنی ئەو هەڵبژێرن و هاوڕێی سەرکردە کەریم ئەحمەد ئەرکی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی دەگرێتە ئەستۆ
لە بواری کاری نهێنی و ڕێکخراوەییدا لێهاتوو و بە پلان بووە، لەناو حزبە شیوعییەکان بە سەربازی ون و لەلایەن دەزگا ئەمنی ڕژێمەکانی عێراق بە پیاوی تارمایی ناسراو بووە
خەباتی لە دژی ڕژێمەکانی عێراق کردووەو لە پاشایەتی هەتا بەعس و ڕووخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام حسین
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١-١٠-٢٠٢٥ لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا