​
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی لە هەرێمی کوردستان، لیو جون، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری گەلی چین لە هەولێر، نامەیەکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هاوڕێ ئەبو کاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان کرد.
​لە نامەکەدا، کە کۆنسوڵی چین ئاراستەی سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی کردووە، سوپاسی بێپایانی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکارییە بونیاتنەرەکان و هەڵوێستە جوانەکانی حیزبی شیوعی  لە ماوەی کارکردنیدا لە هەولێر. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەسەر بنەمای ڕێزی لەپێشینە و هاوڕێیەتیی ڕاستەقینە بونیات نراون و هەمیشە جێگەی شانازی بوون.
​لیو جون ئاماژەی بەوەش داوە کە چین گرنگییەکی تایبەت بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی دەدات، و متمانەی خۆی دەربڕیوە کە ئەم پەیوەندییە بەهێزانە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن و گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن. لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و سەربەرزی بۆ گەلی کوردستان خواستووە.

دەقی پەیامەکەی لیو جون 
بۆ/ هاوڕێی بەڕێز ئەبو کاروان
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعیی کوردستان – عێراق 
بابەت/ پێزانین و ماڵئاوایی 
سڵاوێکی هاوڕێیانەی گەرم، 
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانم وەک کۆنسوڵی گشتیی کۆماری گەلی چین لە هەرێمی کوردستان.
دەخوازم خۆشەویستی و سوپاسی بێپایانی خۆم بۆ جەنابتان و سەرجەم هاوڕێیانی حیزبی شیوعیی کوردستان دەرببڕم بۆ هاوکاریی بونیاتنەرانە و هەڵوێستە جوانەکانتان لە ماوەی کارکردنم لە هەولێر. پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای ڕێزی هاوڕێیەتیی ڕاستەقینە بونیات نراون و هەمیشە جێگەی شانازیی من بوون.
چین گرنگییەکی تایبەت دەدات بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و گەلەکەی. دڵنیام ئەم پەیوەندییە بەهێزانە لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن و گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
سوپاس بۆ پشتگیرییە برایانەکەتان. تەندروستی و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ جەنابتان و سەربەرزی بۆ گەلی کوردستان دەخوازم. هیوادارم لە داهاتوودا دەرفەتی دیداری دووبارەمان هەبێتەوە. 
لەگەڵ ڕێزی هاوڕێیانەمدا، 
هاوڕێتان
لیو جون (Liu Jun)
کۆنسوڵی گشتیی کۆماری گەلی چین لە هەولێر
٣٠/٩/٢٠٢٦


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا