ڕێگای كوردستان


شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات جارێکی دیکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ماوەیەک لە لاوازبوون و نەمانی کاریگەری شەپۆلەکانی بارانبارین، جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەهێزی باراناوییەوە.
سەبارەت بە سەرچاوە و کاتی دەستپێکردنی شەپۆلەکە، ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەم زانیارییانەی خستووەتەڕوو:
•    سەرچاوەی شەپۆلەکە: دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی قووڵە لەسەر دەریای ناوەڕاست، کە لەگەڵ نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور یەکدەگرێت و بە شێوەیەکی چالاک درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانمان.
•    کاتی دەستپێکردن: کاریگەرییە سەرەتاییەکانی ئەم شەپۆلە لە ناوەڕاستی هەفتەی ئایندەوە، بەدیاریکراوی لە ڕۆژی ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات.
•    گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا: هاوکات لەگەڵ بارانبارینەکە، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، کەشێکی سارد و باراناوی دروست دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
•    ماوەی مانەوەی: پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە بۆ ماوەی یەک هەفتە بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.

 

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا