
ڕێگای كوردستان
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمەوە شەپۆلێکی سارد و باراناوی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆکە بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە:
• ٣٠ی تشرینی دووەم و ١ی کانوونی یەکەم: سەرەتای شەپۆلەکە دەبێت و بارانبارین بە شێوەی لاواز تا مامناوەند دەست پێ دەکات.
• ٢ و ٣ی کانوونی یەکەم: شەپۆلەکە چڕتر و بەهێزتر دەبێت.
• باران و بەفر: لە ماوەی شەپۆلەکەدا بارانبارینێکی زۆر لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
• ماوەی بەردەوامی: شەپۆلەکە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا بەردەوام دەبێت و کەشوهەوا بە ساردی دەمێنێتەوە.
