ژووری هەواڵ
​بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئاب، شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەووتەی پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا، ئامانج لەو سەردانە تاوتوێکردن و دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ قەیرانی سووتەمەنی و بەنزین کە لەم دواییانەدا لە هەرێم سەریهەڵداوە.
​سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی لە مافە نەوتییەکان و پشکی سووتەمەنی وڵات سوودمەند بێت.
​هاوکات، لایەنە کوردییەکانی دەرەوەی دەسەڵات لە پەرلەمانی عێراق داوای وەرگرتنەوەی پەنجا هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێم دەکەن لە بەرانبەر دابینکردنی بەنزینی نرخ پاڵپشتیکراو بە ٤٥٠ دینار. ئەم هەنگاوە پرسیاری لای شارەزایان دروستکردووە کە بۆچی لە کاتی بوونی هەمان بڕە نەوت لە ڕابردوودا، قەیرانی بەنزین دروست نەبووبێت و لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا سەریهەڵدا؟


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا