​ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دارایی عێراق،  فالح ساری، ڕایگەیاند کە بڕی ٥٠٠ ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ مانگی ئەیلوول خەرج دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی وەزارەتدایە بۆ یەکلاکردنەوەی قەرز و شایستە داراییەکانی سەر دەوڵەت بۆ کەرتی کشتوکاڵی.
​وەزیری دارایی جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێدانی شایستەی جووتیاران لە مانگەکانی داهاتوودا، تاوەکو دەگاتە قۆناغی پاککردنەوەی تەواوی شایستە دواکەوتووەکانیان بەپێی ڕێکارە داراییە پەسەندکراوەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە کەرتی کشتوکاڵ و ڕۆڵی جووتیاران لە پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ئاسایشی خۆراکدا لە پێشینەی کارەکەن و وەزارەت پابەندە بە دابینکردنی پێداویستییە داراییەکان بۆ بەردەوامبوونیان.
​ئەم هەنگاوە بۆ ڕێکخستن و دابینکردنی سەقامگیریی دارایی وەرزەی کشتوکاڵیی وڵاتەکە دێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا