
ژووری هەواڵ
یەکڕیزی و یەک خەباتی هێزە چەپەکانی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا بە گرنگترین و پێویستترین هەنگاو دەزانرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناعەدالەتی و قەیرانەکان، بە جۆرێک کە ئەرکی مێژوویی حزبە چەپەکانە ببنە دەنگی ڕاستەقینەی زەحمەتکێشان لە بەرامبەر تاڵانکردن و قۆرخکردنی سامان لەلایەن چینێکی کەمینی دەسەڵاتەوە.
بەبۆچونی چاودێران، لە کاتێکدا نەبوونی ئازادی باڵی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگەدا و خەڵک بەدەست هەژاری و بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن، تێکۆشانی چینایەتی دەبێت شەقام بکاتە سەنگەری پێشەوەی داکۆکی تاوەکو داواکارییە بنەڕەتییەکان دەبنە بڕیاری سەرەکی.
چاودێران پێیان وایە، ئەو هەنگاوەی حزبی شیوعی کوردستان دەستیپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی هێزە چەپەکان دەستپێکی هیوایەکە و پێویستە سەرجەم هێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان لەژێر چەتری یەک ئامانجدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بچەسپێنن، کۆتایی بە سیستمی نادادپەروەر بهێنن و داکۆکی لە مافە زەوتکراوەکانی هاوڵاتییان بکەن.
