ژووری هەواڵ


یەکڕیزی و یەک خەباتی هێزە چەپەکانی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا بە گرنگترین و پێویستترین هەنگاو دەزانرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ناعەدالەتی و قەیرانەکان، بە جۆرێک کە ئەرکی مێژوویی حزبە چەپەکانە ببنە دەنگی ڕاستەقینەی زەحمەتکێشان لە بەرامبەر تاڵانکردن و قۆرخکردنی سامان لەلایەن چینێکی کەمینی دەسەڵاتەوە.
​بەبۆچونی چاودێران، لە کاتێکدا نەبوونی ئازادی باڵی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگەدا و خەڵک بەدەست هەژاری و بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن، تێکۆشانی چینایەتی دەبێت شەقام بکاتە سەنگەری پێشەوەی داکۆکی تاوەکو داواکارییە بنەڕەتییەکان دەبنە بڕیاری سەرەکی.
​چاودێران پێیان وایە، ئەو هەنگاوەی حزبی شیوعی کوردستان دەستیپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی هێزە چەپەکان دەستپێکی هیوایەکە و پێویستە سەرجەم هێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان لەژێر چەتری یەک ئامانجدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بچەسپێنن، کۆتایی بە سیستمی نادادپەروەر بهێنن و داکۆکی لە مافە زەوتکراوەکانی هاوڵاتییان بکەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا