بــۆ/ سەندیکایی گواستنەوەی شۆفێران ــ لقی سلێمانی
بابەت ــ یاداشتنامە
ئێمە وەک نوێنەرانی شۆفێرانی تەکسی ، بە پێویستمان زانی یاداشتنامەیەکتان ئاراستە بکەین کە پەیوەستە بە بارو گوزەرانی سەختی ژیانی شۆفێرانی تەکسیەوە بەگشتی ، ئەم بارودۆخە دژوارەی ئێستا کە بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی یە کاریگەری خەراپ و وێرانکەری لەسەر کۆمەڵگە بەگشتی ودەروونی شوفێران بەتایبەتی هەیە و بەهۆی گرانی نرخی سووتەمەنی کاری شۆفێری و بژێوی ژیانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قورس و دژوار کردەوە .
بۆ یە ئێمە داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین وەک سەندیکایی گواستنەوە ،بێن دەستێک بن بۆ کەم کردنەوەی ئازار وژانەکانی شوفێران بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خەراپی شێوازی دابەشکاری بەنیزینەوە. داواکارییەکانی شوفێران بریتی یە له :
١ــ ئەگەرکارپێکردنی تەکسی میتەر ، کە لەبەرنامەدا کاری پێبکرێت ، بەم شێوەی تەکسی میتەرە ئەوەی لای شۆفێران ئاشکرا و ڕوونە گەورەترین زیانی هەیە بەنیسبەت کاری شۆفێریەوە .
بەهۆی ئەوەی کە بۆهەرکیلۆمەترێک 300 دینار دیاری کراوە .
بۆڕوونکردنەوەزیاتر بەنموونە ، ئەگەر سەرنشینێک لەشەقامی مەولەوی سەرکەوێت ، کە شوێنێکە قەرەبالغی زۆرە لە نێو شەقامەکە هەتا سەهۆڵەکەی بگەیەنێت کە نزیکەی 2 کم ، ئەوا دەکاتە 2500 دینار ..
هەر بۆیە داوایی چارەسەری ئەمە دەکەین بەجۆرێک کە بەرژەوەندی ئێمەی شوفێرانی تاکسی ڕەچاو بکرێت.
٢ــ هەرزان کردنی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ، داوا کارین وەک شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی لێبکرێت .
٣ــ زیادکردنی ژمارەی بەنزینخانە حکومیەکانی کەرتی گشتی ، بۆ ٦ بەنزینخانە ، و ٢ دانەشیان تایبەت بکرێت بە تەکسی و پاس ، بۆ ئەوەی ئەو لۆد و قەرەباڵغی وسەرەگرتنەی ئێستا هەیە لەو چوار بەنزینخانەیەدا کەم بکرێتەوه و نەمێنێت و نەختیێک سەرشانی قورسی ڕۆژانەی شۆفێرانی تەکسی و پاس کەمبکرێتەوە ..
لەکۆتاییدا هیوادارین ،ئێوەی بەڕێز وەک بەڕێوەبەرایەتی سەندیکایی گواستنەوە و خودی شۆفێرانی تەکسی ، دەست لەناو دەست بەیەکەوە ، هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە نەخوازراوە وبار گرانیە کە بەرۆکی شۆفێرانی زەحمەتکێش و ڕەنجدەری گرتووە ، کە کاریگەری خوی بەجێ هێشتووە لەسەر ژیانی شۆفێران بەگشتی ..
٢/٨/٢٠٢٠٢٦
لەگەڵڕێزدا
نوێنەرانی شوفێرانی تەکسی.. ڕێکخراوی شۆفێرانی تەکسی


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا