رێگای کوردستان/ کەرکوک


مەترسیەکانی سەر ژیانی کرێکاران لە زیادبووندایەو قوربانیەکانیش زۆرتر دەبن، بە جۆرێک کە تەنها لە سەرەتای ئەمساڵ (٢٠٢٦)،زیاتر لە ٥۰ کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوەو برینداربوونە. 
​سەبارەت بەم ئامارە ترسناکانە، ڕزگار بابان، جێگری سەرۆکی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا، بۆ ڕێگای کوردستان ووتی، لە ناوەندی شاری کەرکوک و دەوروبەری چەندین کارەساتی دڵتەزێن ڕوویداوە و بەهۆیەوە ٢٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٥ کرێکاری تریش بریندار بوونە.
ڕاشیگەیاند، دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و بەشێکی زۆری ئەو کرێکارانەی بوونەتە قوربانی، تەنانەت مافی سادەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیشیان بۆ نەکراوە.
ڕزگار ​بابان هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە بەردەوامانەی بۆ دوو خاڵی سەرەکی گەڕاندەوە، یەکەمیان، سستی ڕۆڵی تیمەکانی پشکنینی کار لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسای کاری ژمارە (٣٧)ی ساڵی ٢٠١٥ و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠٢٣. دووەمیان، کەمی هۆشیاری پێویست لای خاوەن کار و کرێکاران لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی سەلامەتی پیشەییدا.
​لە کۆتایی ڕزگار بابان جێگری سەرۆکی یەکێی سەندیکاکانی کرێکارانی کەرکوک
​جەختیکردەوە، کە وەک سەندیدکا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەزووترین کات ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و مافی شایستەی کرێکاران. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا