
ئازادی کاکە حەمە
ئەگەر هاتیتە خەونمەوە
لە بەر پێتدا
دەبم بە کەف.
بە کەفی سپی سەر دەریا !
دەبم بە خۆڵ
بە خۆڵی گەرمی نیشتیمان.
داگیرتدەکەم بە چیا.!
ئەگەر هاتیتە دڵمەوە
لە سەر ڕێتدا
دەبم بە ژوان.
دڵم پارێکی گەورەیە
بۆ ئێوارانی هەردوکمان !
ئەگەر هاتیە خەیاڵمەوە
شەو بێت یان ڕۆژ
لە بەردەمت
دەبم بە شاعیرێکی شێت.
بە عەشقەوە، بۆت دەنووسم
لە ووشەی جوان و ناشرین
ئەوەی بۆم بێت.!!
2-داوا دەکات
جاران کچێکم بدیبا
دەمگوت: خۆزگە ئێستا
وێنەم لە گەڵ دەگرت.
کەچی ئەمڕۆ ئەو دێ و
وەک پەیکەرێکی بینیبێ.
دەستی دەنێ بە شانمەوە و
وێنەی جوانم لە گەڵ دەگرێ.!
جاران ژنێکم بدیبا
لە کۆڵانبا
یان لە سەر ڕێ
سەیرم دەکرد.!
لە بری من
ئێستاکە ئەو
بە دیارمەوە ڕادەوەستێ و
داوا دەکات
یان ببمە هاڕێی فەیس بووکی و
یان لە شیعرەکانمی بەمێ.!!
