
هەر کە منداڵێ لە دایک دەبێ
مەرگ بەئاگا دێ!
دەرفەتی نادا، بەکامی دڵی
سترانێ بچڕێ
خێرا چەکەکەی، دەخاتە سەر پێ!
بە ساچمەی مردن، چۆلەکەی دڵ و
ڕۆحی دەپێکێ!
بڵێی ڕۆژێ بێ،
مەینەتیی مرۆڤ، کۆتایی پێ بێ؟
1
دەزانم لە کوێ و
لە کام جێگەدا هاتوومەتە بوون
بەڵام چەند سەیرە!
نازانم کەی و لەژێر
کام گەزە ئاسمانی شیندا
جێی دێڵم گەردوون!
2
جەمال حەمید
ئۆگێستی 2026
