ئێمە لە هەر وڵاتێك زیاتر پێویستمان بە فەلسەفە و هونەرە؛ ئینجا هەموو پێویستییەكانی دیكە لەژێر ئەم بەها و كەرامەتەدا ڕیز دەبن، لەوانە: پێویستمان بە هونەرە بۆ بەكولتووركردنی ئێستاتیكا، بۆ مۆدێرنیزەكردن، كرانەوە، سەرپێخستنی ڕۆشنگەرییەكی پێویست بۆ كۆمەڵگەی ئێمە كە ڕووبەڕووی نەریتگەرایی دواكەوتوو ببێتەوە؛ پێویستمان بە هونەرە بۆ برەودان بە داهێنان، بە ڕۆحی مێینەیی، جوانی، چێژ و پەیوەندییەكی مۆراڵیی لەگەڵ یەكتر؛ پێویستمان بە هونەرە بۆ بەهێزكردنی بەرەنگاری دژ بە فەندەمێنتاڵیزم، تووندوتیژی، عەشیرەتگەرایی، دەمارگیری و ئیسلامیزم، پێویستمان بە هونەرە بۆ برەودان بە سەلیقە و بەهرەكان، بۆ ڕەخنە، بگرە بۆ پیشەوەری (تێخنە). پێویستمان بە هونەرە بۆ ئەوەی بوونمان لە ئاستی "نان"ـدا نەمێنێتەوە كە لە كوردستان بۆ شكاندنی شكۆی ئینسانی ئێمە ئەویشیان بڕیووە؛ ئەوە ڕاستە هونەر نان نابەخشێت و سكی برسییەك تێر ناكات، وەك ئەڵمانییەكان دەڵێن هونەرbrotloseـە، واتە "نانی تێدا نییە"، بەڵام هەر هونەر هاوكار بووە

لەوەدا كە مرۆڤ فێر ببێت چی بكات بە نان و چۆن بیكات.

بۆ چی پێویستمان بە هونەرە؟

ژان-لوك نانسی

وەرگێڕان: هاوار محەمەد


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا