نموونەکی تری خۆش هەیە بۆتانی بگێڕمەوە، هەر لەو حوجرەی مزگەوتی حاجی بەدرییە، بە حوکمی ئەوەی من دەیان جۆر ڕۆژنامە و گۆڤارم دەخوێندەوە، کاکە یوسفەک هەبوو، خەڵکی گەڕەک بوو و ئەهلی مزگەوت و جەماعەت بوو. پیاوێکی زۆر هێمن و بەڕێزبوو، لە فەرمانگەیەک فەرمانبەر بوو، هەفتانە هەموو ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی کە بۆیان دەهات، دواترئەو بۆمنی دەهێنان. خۆشم هەر گۆڤار و ڕۆژنامەیەکی ترم لەبازاڕ بەرچاو کەوتبوایە، دەمکڕین.

لە نموونەی: گوڵان، هاوڵاتی، ئاوێنە، هەولێر پۆست، برایەتی، لڤین، باس نیوز، وشە، چرپە، هۆنیا، میدیا...تاد.

من هەمان شێوەی موتاڵای کتێب، زۆرم حەز لە خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانیش دەکرد. هەرچی هەواڵی هونەری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بوایە، دەمخوێندەوە. دواتر دەمانکردن بە خوانی نانخواردن.

جا هەندەک فەقێمان لەگەڵ بوون، تازە فەقێبوون، من و فەقێیەکی تریش لە کۆلێژی شەریعەبووین،  کە ئێستا مەلایە، لە دەڤەری ئاکرێ و ئەو ناوە.

 دەمانگوت: با ئەو تازەفەقێیانە،  مێشک وشک و فێندەمێنتالیست و داخراو و توندڕۆ دەرنەچن، هەرچی وێنەی ژنە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و ئەکتەری تورکی و عەرەبی و بیانی بوو، وێنەی هەرچی ژنە وەرزشوانە جیهانییەکانی سەر ڕۆژنامە و گۆڤارەکان هەبوو، کە بە قەناعەتی ئەوکاتی ئێمە، وێنەی نیمچە سێکسی و وروژێنەر بوون، دەمانکردن بە خوان، دەمانگوت با فەقێکان لەکاتی نانخواردن بەرچاویان بکەوێت و بە دڵی خۆیان سەیری کەن و کاریگەرییان لەسەر دروست بکات.

هاهاها ئینجا دەمان دا قاقا. چەندین جار ئەوکارەمان لە حوجره، دووبارەکردەوە.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا