
دایکم،
نانکەری ماڵانە.
کە دێتەوە،
فەقیانەکانی،پڕن لەوردەنان.
لێم دەڕوانێ و
بزەی لێوانم دەچنە ناو فەقیانەکەیەوە!
***
باوکم،
کرێکاری بیناسازییە.
هەرکاتێک،
لەبارەی خانووەوە دەدوێ.
بە خۆشیەوە گوێی لێ دەگرین،
چونکە،
ئێمە کرێنشینین!
***
کە خوشکە گەورەکەم شووی کرد،
گەلێک دڵخۆش بووم،
بەوەی نا،
چۆتە ماڵە مێردی خۆی.
بەڵکو،
لە شاییەکەدا،
تێر بەسکم،
برنج و فاسۆلیای پڕ لە گۆشتم خوارد!
***
ئیبراهیم هەورامانی