
حەمەسەعید حەسەن
ئایا ئه‌وه ڕێکه‌وته،
لڤین له ژماره (١٣٤)ی‌دا داکۆکی له موشیر گه‌ڵاڵی ده‌کات و
له ژماره (١٣٥)یشیدا به هانای عه‌لی باپیره‌وه ده‌چێت؟
مه‌حاڵه ڕابردوومان فه‌رامۆش بکه‌ین و سه‌رله‌نوێ ژیان ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه، ئینسان وێڕای گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخانه‌کان، به‌رده‌وام درێژه به ژیانی ڕابردووی ده‌دات، ئاخر ناتوانێت یاده‌وه‌ری و دیرۆکی خۆی بسڕێته‌وه و له سفره‌وه تێ هه‌ڵبچێته‌وه، پێی ناکرێت په‌ڕه‌یه‌کی تازه بکاتەوە که هیچ پێوه‌ندیی به ڕووپه‌له‌کانی ده‌فته‌ری مێژووی ژیانییه‌وه نه‌بێت. قاره‌مانی ڕۆمانی (بێ چاره‌نووس)ی ئیمره کیرتیز ده‌ڵێت: (مه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ له دایک ببمه‌وه، ئه‌گه‌رنا ناتوانم سه‌رله‌نوێ ژیان ده‌ست پێ بکه‌مه‌وه.) بۆیه بڕوام وایه، ئه‌وی ڕۆژێک له ڕۆژان به‌عسی بووبێت، قه‌ت چاوه‌ڕێی چاکه‌ی لێ ناکرێت.
له ژماره (١٣٤)ی گۆڤاری (لڤین)دا دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ (موشیر گه‌ڵاڵی)دا ساز کراوە که ساڵانێک به‌رپرسی مه‌کته‌بی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان بووه، له وه‌ڵامی پرسیاری: (ئایا هیچ پێوه‌ندییه‌کت له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا هه‌بووه؟) ڕاشکاوانه ددان به‌وه‌دا ده‌نێت که پردێک بووه له نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و حکوومه‌تی به‌عسدا و ئه‌وه‌یش نه به ناپاکی ده‌زانێت و نه به خه‌وش و ته‌نانه‌ت پێی وایه هێشتا (سه‌ری له هه‌ڵگوردیش به‌رزتره!) گه‌ڵاڵی له هه‌مان دیداردا، درێژه به په‌یڤه‌کانی ده‌دات و ده‌بێژێت: (جا پێوه‌ندیکردن به به‌عسه‌وه چییه؟ ئه‌وه نییه به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه، ترێله‌ی نه‌وت ئاودیوی ئێران ده‌کرێت؟)(١)
ئه‌حمه‌قم، نه‌مکرد هه‌تا ڕیشم نه‌بوو، گانێ بده‌م
مسته‌فا به‌گ چاکی کرد، تا ڕیشی هات، هه‌ر گانی دا.
ڕه‌نگه حه‌زره‌تی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، له سه‌روه‌ختی ژنه‌فتنی قسه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا، به‌ده‌م داخ و حه‌سره‌ته‌وه، هه‌ستی خۆی به‌و به‌یته شیعره ده‌ربڕیبێت. له بیرمه له ڕادیۆیه‌که‌وه له نووسه‌رێکیان پرسی: (ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، ئه‌و کتێبه‌ی له‌م دوایییه‌دا به ناوی خۆته‌وه، بڵاوت کردووه‌ته‌وه، له نووسینی خۆت نه‌بێت، وه‌رگێڕان بێت، وه‌ڵامت بۆ ئه‌و تۆمه‌ته چییه؟) نووسه‌ری بۆ قسه دانه‌ماویش، نه‌یکرده ناجوامێری و گوتی: (ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌و ده‌نگۆیه‌وه‌ن، ئه‌دی بۆچی که له‌شکری تورکیا، سه‌روه‌ری و شکۆمه‌ندیی خاکی هه‌رێم پێشێل ده‌کات، هیچ ناڵێن!)
له سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراقی فیدراڵ‌دا که له (٧ ی ئاداری ٢٠١٠)دا به‌ڕێوه چوو، موشیر گه‌ڵاڵی وه‌ک خۆی له هه‌مان دیداردا ده‌ڵێت، (خۆی کاندید ده‌کات، وه‌لێ به فیلته‌ری یاسای ڕیشه‌کێشکردنی به‌عسییه‌کاندا ده‌رباز نابێت و دوور ده‌خرێته‌وه.) دیمانه له‌گه‌ڵ کراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (من لینکێکی نێوان کۆمه‌ڵ و به‌عس بووم، نازانم چه‌ند پێوه‌ندیی تر له نێوان کۆمه‌ڵ و به‌عسدا هه‌بووه.) ڕه‌نگه خوێنه‌ر ئه‌و قسانه وا بخوێنێته‌وه که موشیر گه‌ڵاڵی یه‌کێک بووه له هێڵه‌خواره‌کانی به‌عس له‌ناو کۆمه‌ڵدا و به‌عس بێجگه له‌و، خه‌ت مائیلی دیکه‌یشی هه‌بووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، خودی عه‌لی باپیری ئه‌میری کۆمه‌ڵیش یه‌کێک بووبێت له پرده‌کانی نێوان به‌عس و کۆمه‌ڵ، ئاخر هه‌ندێک جار له ڕۆژنامه و گۆڤاره (دابه‌سته‌کان)دا،(*) وێنه و به‌ڵگه‌ی وه‌ها بڵاو کراونه‌ته‌وه که په‌رده‌یان له‌سه‌ر پێوه‌ندییه نهێنییه‌کانی ئه‌میری کۆمه‌ڵ و به‌عس هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
له (لڤین)ی ژماره (١٣٥)دا، دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیردا چێ کراوه، له وه‌ڵامی پرسیاری (ئه‌و هێرشه‌ی له به‌شێک له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا دژی ئێوه هه‌یه، له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت)دا، ده‌بێژێت: (ئه‌و بڵاوکراوانه له‌وه سووکتر و بێنرخترن ناویان بهێنم، خه‌ڵکی جنێوفرۆش و زمانشڕ و زۆر بووده‌ڵه و هیچ له باردا نه‌بوو، به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن.)(٢)
له‌کن مامۆستا عه‌لی باپیر که مه‌لای لای که‌م دوازده عیلمه و قورئانی له سینگدایه، ئه‌وه شه‌رمه‌زارییه، ڕۆژنامه‌وان، جنێوفرۆش و زمانشڕ بێت، که‌چی خۆی که ده‌بوو زارخاوێن بێت، سڵ له به‌خشینه‌وه‌ی دزێوترین جنێو ناکاته‌وه! ئه‌وه نییه به‌و خه‌ڵکه ده‌ڵێت: (سووک، بێ‌نرخ، بووده‌ڵه و هیچ له باردا نه‌بوو!) وێڕای ئه‌و جنێوانه، به‌وانه‌یشی کۆمه‌کی ئه‌و بڵاوکراوانه ده‌که‌ن، ده‌ڵێت: (بێشه‌هامه‌ت و ناجوامێر.) مامۆستای هێژا! هه‌قه له‌مه‌و دوا، سه‌ره‌تا به سیواک، ددانه‌کانت پاکژ بکه‌یه‌وه، ئینجا به ئاوی زه‌مزه‌م غه‌رغه‌ره بکه‌یت، ئه‌وسا یه‌ک یه‌ک، هێدی هێدی وه‌ڵامی پرسیاران بده‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م داخوازییه‌م دڵگران ده‌بیت، ئه‌وا تکایه بمبه‌خشه به‌وه‌ی که توانای ده‌ربڕینم لاغره.(**)
لڤین زۆر دڵگرانه به‌وه‌ی له هه‌ندێک بڵاوکراوه‌دا، ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵی ئیسلامی گیراوه، بۆیه ئه‌وه به ئه‌رکی یه‌که‌می سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێت، ڕێگه بۆ مه‌لا عه‌لی باپیر ته‌خت و خۆش بکات، تا به ئاره‌زووی دڵی خۆی، جنێو ببه‌خشێته‌وه. له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌ی لڤیندا که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: (له یه‌کێک له‌و بڵاوکراوانه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که ئێوه وه‌ک کۆمه‌ڵی ئیسلامی، سیخوڕیی بۆ ئێران ده‌که‌ن؟) ئه‌میری کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: (ئێمه خۆمان به خوا فرۆشتووه، که‌سانێک گومانی خۆفرۆشتنیان لێ ده‌کرێت که پێوه‌ندییان به خواوه نه‌بێت.)(***)
ئایا خودا پێی باشه، عه‌بد خۆی به‌و بفرۆشێت؟ ئایا ئینسان کاڵایه، تا قابیلی کڕین و فرۆشتن بێت؟ عه‌بد به مانای کۆیله‌یش دێت، ئایا ئه‌وه سووک سه‌رنجدانی ئینسان نییه، ناوی بنێین کۆیله؟ ئه‌وه‌ی که له قۆناغی کۆیلایه‌تیدا، ئینسان هه‌ڕاج ده‌کرا، ئینسان له‌م کیشوه‌ره‌وه به مه‌به‌ستی فرۆشتن بۆ ئه‌و کیشوه‌ر ده‌برا، په‌ڵه‌یه‌که به ته‌وێڵی مرۆڤایه‌تییه‌وه، مه‌دالیایه‌ک نییه به به‌رۆکییه‌وه. ئه‌وه بۆ که‌س به ڕه‌وا و شیاو نازانم خۆی بفرۆشێت، با خۆفرۆشتنه‌که ئاره‌زوومه‌ندانه‌یش بێت، با کڕیاره‌که خودایش بێت. ڕه‌نگه لایه‌نی هه‌ره لاوازی ئایین ئه‌وه بێت که ده‌خوازێت ئینسان بکاته کۆیله‌ی خۆی، ئاخر ئینسان بۆ ئه‌وه نه‌خوڵقاوه، ببێته کۆیله، بۆ ئه‌وه خوڵقاوه به ئازادی بژی. ئایا ئه‌وه مه‌حاڵه، هاوزه‌مان ئازادیی خۆمان بپارێزین و خودایش بپه‌رستین؟ ئه‌دی ئه‌وه جوانتر نییه، له‌بری خۆفرۆشتن، وه‌ک سۆفییه‌کان بکه‌ین، هێنده شه‌یدای خودا ببین، له‌ناو زه‌ریای ئه‌ڤینیدا ببینه دڵۆپێک ئاو؟
مه‌لا عه‌لی له‌وه‌یشدا به هه‌ڵه‌دا چووه که پێی وایه، (خۆفرۆشتن له‌وانه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که پێوه‌ندییان به خواوه نییه،) ئاخر ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له دونیادا، پێوه‌ندییان به هیچ ئایینێکه‌وه نییه، لای کەم له میلیاردێک هه‌ڵکشاوتر بێت. لای که‌م میلیاردێک که‌س وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وه ئینسانه خودای دروست کردووه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌وانه که (ئاتیست)یان پێ ده‌ڵێن، سه‌ر به هیچ ئایینێک نیین، لادینن، وه‌لێ دژی هیچ ئایینێکیش نیین و ڕێز له باوه‌ڕی هه‌موو که‌سێک ده‌گرن، ئیدی سه‌ر به هه‌ر ئایینێکی ئاسمانی یان زه‌مینی بێت. ئایا ئه‌وه ڕاسته گومانی ناپاکیکردن تا ئاستی خۆفرۆشتن، له میلیاردێک ئینسان بکه‌ین؟
*
(1) لڤین ژماره (134) له لاپه‌ڕه 15ه‌وه تا 19 یه‌کشه‌ممه 1/ 8/ 2010 سلێمانی.
(2) لڤین ژماره (135) له لاپه‌ڕه 14ه‌وه تا 16 سێشه‌ممه 10/ 8/ 2010 سلێمانی.
(*) دابه‌سته‌کان، ده‌ربڕینی عه‌لی باپیره، سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
(**) لاغر: لاواز.
(***) (إن اللە اشترى من المؤمنين أنفسهم وأموالهم بأن له‌م الجنة. التوبە ١١١) مەلا عەلی سوودی لەو ئایەتە وەرگرتووە، بەڵام ئاماژەی بۆ نەکردووە. (خوا لە بەرانبەر ئەوەدا کە گیان و سامانی بڕوادارانی کڕیوە، بەهەشتیان دەداتێ.)