ڕۆس پێرلین (نووسەر و توێژەر)
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
بەگوێرەی دوائاماری ئیتنۆلۆژیا، یەکێک لەزۆر بەسوودتریین داتابەیسەکانی زمان، ١٩٠ دەوڵەت، نەتەوەی جیهان خاوەن ٧١٦٨ "زمانی زیندوون". بەسەرنجدان لە ژمارەیەک حکوومەت کە زمانی فەرمییان زیاتر لەیەک یان چەند زمانێکە، پەیامی ناهاوسەنگی نێوان ژمارەی وڵاتان و زمانەکان ڕوونە. زۆربەی ئەو زمانانە پەیوەستن بەوکۆمەڵگایانەوە کە لەدەوڵەت، نەتەوەکان دێرینتر و خۆماڵیترن. لانیکەم ناهاوسەنگی نێوان ژمارەی وڵاتان و زمانەکان فاکتەرێکی کاریگەری زووسەرسامکەری پووکانەوەی فرەیی زمانە، کە ئاگایی مرۆڤەکانی هەموو جیهاندەگۆڕێت.
زمانناسان لەوباوەڕەدان لانیکەم نیوەی زمانەکانی مرۆڤ لە مەترسیدان. لەئێستادا زۆربەی ئەم زمانانە کەمترلەدە هەزار کەس قسەی پێدەکەن. سەدان زمان کەمترلە دە کەس قسەی پێدەکەنو مەزەندە دەکرێت زۆربەی زمانەکان تەنها کەسێک قسەی پێدەکات. ئەو بارودۆخە بەگوێرەی ئاماری ئیتنۆلۆژیا بە تایبەت بۆ ١٥٧ زمان، ئاماژەیەکی جیهانی ترسناکترە. لە کاتێکدا قسەپێکەرانی زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، هیندی، چینژی ماندارین و ئیسپانیی گروپێکی گەورە پێکدەهێنن، زمانەکەمتر ناسراوەکان بەرەونەمانن. بەپێی یەکێک لەمەزەندەکان، لە ٩٤٪ی دانیشتوانی جیهان تەنیا بە لە ٤٪ی هەموو زمانەکان قسەدەکەن یان بەدەربڕینێکی دیکە تەنها لە ٤٪ی دانیشتوانی جیهان بە لە ٩٦٪ی هەموو زمانەکان قسەدەکەن. فرەیی زمان هاوشێوەی فرەیی ژینگە بەیەکسانی دابەش نەبوەو لەناوچەکانی وەک پاپوای نیوگینیای ناوچە گەرمەکانی ئەفریقا، ئامازۆن و هیمالایا زیاترە. لانیکەم لە هەموو ئەم ناوچانە تا ئەم دوایییە جوگرافیا، ئابووریی بژێوی و دوورکەوتنەوە لەحکومەتە ناوەندەکان، کەمتر هاوکاری مانەوەی گروپی زمانی کردووە. ئەمڕۆ ناوچە گەشەسەندووەکانی زمانەوانی،شارەکانی کۆچبەر وەرگری وەک جاکارتا، لاگۆس، لەندەن، نیویۆرک و پاریسن، ئەوشارانەی خەڵک لە هەموو جیهانەوە بۆ کار، خوێندن، خزمەتگوزاری، ئەگەری بەزیندوومانەوە و کامکردنی ژیانی نوێ، بەشێوەیەکی زۆروزەوەند شاڵاویان بۆدێنن. ئەمڕۆ نیویۆرک لەڕوانگەی زمانەوە فرەییترین شارە نەک تەنها لەجیهان، بەڵکو لەسەرانسەری مێژووی جیهانە، بەڵام هیچ متمانەیەک بەمانەوەی فرەیی زمانەوانی لەوبازاڕە شێواوییەی کارلێککردنەدا نییە.
بەردەوام زمانەکان هاتوون و چوون، هەتا هەندێکجار زمانە قسەکەرە زۆر کەمەکانیش تووانیویانە چەند نەوەیەک بمێننەوە، بەڵام هەنوکەخێرایی پووکانەوەی زمانەکان دەگمەنە. ئەم پرۆسەیە لە زۆر لایەنەوە هاوشێوەی زۆر لەناوچوونی جۆرەکانی گیانەوەران و ڕووەکەکانە لەسەر زەوی. لەوانەیە بتوانین بڵێین ڕەوتی لەناوچوونی زمانەکان بەبڵاوبوونەوەی هەزاران ساڵەی کشتوکاڵ دەستی پێکرد، پرۆسەیەک دەرفەتی بەگروپە زمانییە تایبەتییەکاندا بۆ زیادکردنی دانیشتوانەکەیان، وڵاتی نوێ داگیربکەن و بەسەر گروپە بچوکترەکانی ڕاوچی کۆکەرەوە و کۆچنشیندا زاڵ بن کە لەڕوانگەی زمانەوانییەوە فرەتربوون. داگیرکاریی ئیمپراتۆرییە کۆڵۆنیالەکان لە سەدەکانی ئەم دواییە، زیادە شارنشینی و فراوانبوونی تۆڕە سەرمایەدارییەکان و پابەندی تاک زمانییەکانی دەوڵەت – نەتەوەکان، هەموویان بەشداربوون لە لەناوچوونی زمانەکان. هەروەها فراوانبوونی سیستمی پەروەردەی فەرمی و سەرهەڵدانی فۆڕمی نوێی میدیاو پەیوەندیکردن، پاراستنی زمانە بچوکەکانیش لە جیهانێکی گۆڕاودا قوورستر کردووە.
زۆر جار قسەپێکەرانی زمانی زاڵ گوێ بە لەناوچوونی زمانە بچوکەکان نادەن. چما ئەودنیایە باشتریین دنیا نییە هەموو زمانەکان لێک بگەن؟ ئەمجۆرە تێڕوانینە نەک تەنها ئەم خاڵە لەبیردەباتەوە کە قسەپێکەرانی زمانێکیش دەتوانن پێکەوە شەڕبکەن و یەکتریی بکوژن، بەڵکو سوودەکانی زانست، هونەری و بەقوڵی مرۆڤایەتی فرەیی زمانی بەتەواوەتی لەبەرچاوناگرێت. لە کتێبی فرەیی زمانەکان: چۆن زمانەکان جیاوازیی شێوازی تێفکرینمان ئاشکرا دەکەن، (کالێب ئێڤێرت)،زمانناس، مرۆڤناس جەخت لە دەوڵەمەندی زمانەکانی بەرەو لەناوچوونی جیهان دەکاتەوە. هەرگیز ئەو زمانانە قسەکەری سەرەتایی نین، بەڵکو دەوڵەمەندنبەئەدەبی زارەکی، زانیاریی مێژوویی و زانستی، تایبەتمەندی زمانی دەگمەن و سەرسوڕهێنەرەکانی دیکە،کە بەدەگمەن دەتوانی تەواوبیانگۆڕی بۆزمانەکانی دیکە. بەشێکی گەشەسەندنی لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن کە باشترە منداڵان بەزمانی دایکییان بخوێنن و تەنانەت دەکرێت پاراستنی زمانی دایک هاوکاربێت بۆ ساغلەمی دەروونی و جەستەیی تاک. جگەلەوە، بەسەرنجدان لەمێژووی ئاوارەیی و کۆچ، سەرکوتکردن و ئازار و ئەشکەنجەدان و پەراوێزخستن کە زۆرێک لە قسەکەرانی زمانەکان کەوتوونەتە مەترسییەوە، هەروەها دەکرێت پاراستنی زمانەکان نموونەی دادپەروەریی بێت.
لەناوچوونی هیچ زمانێک مەحاڵ نییە. دەکرێت هەر زمانێک بەپشتیوانی سیاسی دەوڵەتانی ناوخۆ یان نیشتمانی و تەرخانکردنی سەرچاوەی دارایی پێویست بەرهۆدەی هەمووهەڕەشە، نیگەرانیەکان بن و بۆدابینکردنی پێویستییەکانی پەیوەندیکردن کە زادەی یەکخستنی شوناسە نەتەوەییو فشاری جیهانگیریین، بەڵام زۆربەی زمانەکان ئەو پشتگیرییەیان نییە. فشارە توندەکانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی کەلێن لەگواستنەوەی زمانی نێوان نەوەکان دروستدەکات. ئیدی گەنجەکان وەک نەوەی پێش خۆیان قسەناکەن. قسەکەرانی زمانێک هەستدەکەن لەجیهان شوێنێکییان نییە. کێشە تەنها بوونی کار، قوتابخانە و تەواوی دەرفەتەکان بە زمانە زاڵەکانی وەک ئینگلیزی، چینی ماندارین و ئیسپانیایی نییە. قسەکەرانی زمانەکانی وەک کری، ناواتڵ و ژوانگ هەمیشە لە دۆخێکدابوون کە لە زمانەکەیان و شێوازی قسەکردنیان- بەهۆی ناسنامەکەیان - هەست بە شەرم بکەن.
ئەمجۆرە زمانانە بۆ مانەوە، چ جای گەشەکردن، ڕووبەڕووی ململانێیەکی دژوار دەبنەوە. زانیاریی کەمە دەربارەی ئەو زمانانەی لەمەترسیدان، کە نیوەی زمانەکانی جیهان پێکدەهێنن. ئەگەر دۆکیۆمێنتی زۆربەیان هەبێت، تەنها چەند کتێب و دەقێک و زۆربەی کاتیش لیستی چەند وشەیەکە. تەنانەت لە چەند دەیەیەکی ئەم دوایە لەناو زمانناسان کە زۆربەیان هەنگاوێک لەدوای مژدەدەرانی مەسیحی بوون، هەوڵی جدی و بەرنامەڕێژ بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی زمانەکانی بەردەم لەناوچوون و پەرەپێدانی کۆمەڵێک لە شێوازەکان، پرۆتۆکۆلەکان و ئامرازەکان بۆ ئەم مەبەستە دەبینین. هاوکات، قسەکەرانی زمانی بچوک و لەمەترسیداش دەستییان نەخستووەتەناودەستی یەکەوە. سەدان کۆمەڵگا لەجیهاندا هەوڵێکی زۆر بۆ بەدەستهێنانەوەی یان زیندووکردنەوەی زمانەکانی خۆیان دەستپێکردووە، بزووتنەوەیەکی جیهانی کە لێکەوتەی سیاسی خۆی هەیە.
ئێڤێرت لە کتێبی فرەیی زمانەکان، هەمەجۆریی گەورەی زمانەکانی جیهان ڕەنگڕێژ دەکات. زۆربەی ئەم زمانانە پەیوەندییان بەسەدان خێزانی زمانی گەورەی وەک زمانەکانی سترۆنزیایی، هیندۆئەورووپی (کە زمانی ئینگلیزیش دەگرێتەوە) و نەیجریا و کۆنگۆوە هەیە، بەڵام لە سەد زیاتر زمانی "گۆشەگیر"یش هەیە کە هیچ پەیوەندییەکی سەلمێنراویان بەزمانە ناسراوەکانی ترەوە نییە. بەگشتی، هەر چەندە خێزانە زمانەکان لەزمانێکی باوباپیرانی کۆنەوە سەرچاوەدەگرن کە تەمەنی هەزاران ساڵە، بەڵام دەکرێت زمانەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ تایبەتمەندی و پێکهاتەی خۆیان پەرەپێبدەن یان لەڕێگەی بەرکەوتە بە زمانەکانی دیکەدا، ببنە قووربانی گۆڕانکاریی.
ئێڤێرت بەوردی شیکردووەتەوە کە چۆن دواجار تووێژەرەوان بە بەکارهێنانی نموونەی کامڵتر لە زمانەکانی جیهان، هەوڵدەدەن پەیوەندی نێوان زمان، هزر و "هەموو لایەنی ئەزموونە مرۆییەکان" بدۆزنەوە. لەوانە بابەتە هەستپێنەکراوەکان کە جیهان بەکەمبوونەوەی فرەیی زمانی لەکیسی دەچێت، شێوازی ژیان و تێگەیشتنی گروپە مرۆییەکانی لەجیهانی سروشتی و کۆمەڵایەتی دەوروبەریان، ئەو شێوازانەی کە جیاوازییەکی ورد، بەڵام گرنگییان بەیەکەوە هەیە. زمانەکان تەنها بەپێی جیاوازییەکان بۆ کۆمەڵەیەکی یەکسانی شمەک و چەمکەکان ناخەنەڕوو کە هەمیشە بتوانێت بەوەرگێڕان، ئەم مەودایانە پڕبکاتەوە. لەوانەیە مەیل و هاوبەشی لە نێوان زمانەکاندا هەبێت، بەڵام هیچ زمانێک نییە بتوانین پێی بڵێین زمانی "سەر زەوی". زمانێک نییە "سەر بە هیچ شوێنێک و هەموو شوێنێک". هەر زمانێک لەناوخۆیدا تۆوی شوێنێک و مێژوویەکی دیاریکراو هەڵدەگرێت.
ئێڤێرت ئاماژە بەوەدەکات کە زمانە جیاوازەکان بەشێوازی جیاجیا "ئەزموونی شوناسی مرۆڤ" کۆد دەکەن و کاریگەریی بەسەریانەوەهەیە و بەوردییەوە لەبەکارهێنانی دەستەواژەکان و جەختکردنەوە لە شایەتحاڵی ئەزموونی، خۆی لەخستنەڕووی وەڵامی یەکجارەکی یەکێک لەبابەتەکانی هەمیشە پڕمشتومڕی زمانناسی، ناسراو بە گریمانەی ساپیر – وۆرف، بەدووردەگرێت. بە گوتەی ئێڤێرت، ئەو گریمانەیە باوەڕیوایە "زمانەکان کاریگەری توندییان بەسەر بیرکردنەوەی نازمانی قسەکەرانیانەوە هەیە". به دەربڕینێکی دیکە، مرۆڤەکان تەنها زمانێکی تایبەت بۆ دەربڕینی بیرکردنەوەکانیان بەکار ناهێنن، بەڵکو ئەو زمانە شێوازی بیرکردنەوەیان پێکدەهێنێت. نزیکەی سەدەیەکە باسی ڕاستی یان ناڕاستی ئەم بابەتە دەکرێت. ئەم گریمانەیە بەلای زۆربەی زمانناسانەوە لۆژیکی و تەنانەت تا ئاستێک بەڵگەنەویست دەردەکەوێت، هەر چەند زۆربەی زمانناسان بە بانگەشەیەکی تاقینەکراوە و لەڕادەبەدەر سادەیان زانیوە، بەڵام دواجار ئەم ڕوانگەیە دەگۆڕێت. ئێڤێرت پشتبەست بەدەیان تووێژینەوەی نوێ دەریدەخات کە زمانەکان شێوازی جیاوازییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە زمان، شوێن، پەیوەندییەکان و هەموو نیگەرانییە سەرەکییەکانی مرۆڤەوە هەیە و دەکرێت ئەم پراکتیزانە لەدەرەوەی ساتەوەختی قسەکردن لە مێشک و کلتوورەکاندا بمێننەوە. ئەو بەوردییەوە سەرنج لە پەیوەندییە سەرنجڕاکێشەکانی نێوان تایبەتمەندییەکانی زمانناسی و ژینگەی سروشتی و شێوازەکان یان سەبکەکانی ژیان دەدات. بە واتایەکی تر، هەر چەندە ئەو کڵێشە کۆنەی کە دەڵێت خەڵکی ئینویت ٥٠ وشەیان بۆ ئاماژەکردن بە بەفر هەیە، ڕەنگە زیادەڕەوییەکی گەورەبێت (تێبینی ڕەسەنی ئەنترۆپۆلۆژیست فرانس بۆئاس تەنها چوار وەسفی بۆ بەفر دۆزییەوە)، بەڵام هەندێک ڕاستی لەم لێدوانەدا هەیە.
بۆنموونە، کات لەبەرچاوبگری. بنیامین ورف زمانناسی داهێنەری گریمانەی ساپیر – وۆرف دەڵێت، زمانی هۆپی لە ئاریزۆنای ئەمڕۆ هیچ واژەیەکی بۆ ئاماژەکردن بە کات نییە و لەئەنجامدا، لەوانەیە قسەکەرانی زمانی هۆپی بۆنموونە بە شێوەیەکی جیاواز لەقسەکەرانی ئینگلیزی کات ئەزموون بکەن. بەبێ گوێدانە ئەو ڕاستییە زۆر مشتومڕاویانەی لەسەر زمان و کلتووری هۆپین، ڕاستە زۆرێک لەزمانەکان، گەورە و بچوک یان بەیەکجاری واز لەکات دەهێنن یان دابەشکردنێکی جیاواز جگەلە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو بەکاردەهێنن. زمانی کایتیانا، زمانی ئەمازۆنی کە ئێڤێرت لێیدەکۆڵێتەوە، تەنها دوو کاتی هەیە: داهاتوو و ناداهاتوو. کاتی ناداهاتوو هەر دوو کاتی ڕابردوو و ئێستایە. زمانی یاگوا، زمانێکی دیکەی ئەمازۆنییە، هەشت کاتی هەیە کە پێنجییان بۆ ئاماژەکردنە بە سەردەمی کاتی جیاواز لەڕابردوو بەکاردەهێنرێن. بەهۆی باش قسەکردنەوە بەزمانی یاگوا، دەبێت تاک جیاوازییەکی وردی کاتبەندی بکات. بۆنموونە پاشگری "-سیما" بۆ ئەو کردارانە بەکاردێت کە ئاماژە بە کاتێک دەکەن "نزیکەی هەفتەیەک تا مانگێک لەمەوبەر".
میتافۆرەکانی ئاماژەکردن بەکات لە زمانە جیاوازەکاندا، لەوەش ئاڵۆزترە. لەکاتێکدا قسەکەرانی ئینگلیزی، داهاتوو بە شێوەی فەزایەکی بەرامبەر یان بەردەمی دەبینێت. قسەکەرانی زمانی ئایمارا لە بۆلیڤیا و پیرۆ، داهاتووی پشتی خۆیان و ڕابردووی بەردەمیان گریمانە دەکەن. بۆنموونە، دەستەواژەی "ئایرا مارا" بە واتای وشەیی "ئەو ساڵەی کە دەتوانم بیبینم"، بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە "ساڵی ڕابردوو". دەستڕاوەشاندن و هێما و ئاماژەکانی بەکارهێنراو لەگەڵ ئەم لێکدانەوانە دەریدەخەن، ئەو دەستەواژانە دەتوانن دزە بکەنە قوڵایی بیرەوە. لە کاتێکدا زۆربەی قسەکەرانی ئینگلیزی لەکاتی باسکردنی ڕابردوو ئاماژە بەدواوە دەکەن، قسەکەرانی ئایمارا بە پێچەوانەوە ئەم کارە دەکەن.
ئەم بابەتانە لە پەیوەند بە وشەکانی پەیوەندیدار بەشوێن، ڕەنگ و دەستەبەندی ناوەکان، پەیوەندی خێزانی، ڕەگەز و شێوەی چەند بەرامبەردەبن. بۆنموونە، قسەکەرانی زمانی برینمو لە نۆپاپوئاگینە وشەی "نول" بۆئەوەی قسەکەرانی ئینگلیزی وەک سەوز و شین دەیناسن، بەکاریدەهێنن. لە حەقیقەتدا، زۆربەی زمانەکان ڕەنگێکییان بەناوی سەوز – شین هەیە. هەروەها قسەکەرانی برینمو وشەی "ور" بۆ ئاماژەکردن بەڕەنگێک بەکاردەهێنن کە هاوتای زەرد و سەوزی گەشە لە زمانی ئینگلیزیدا. تاقیکردنەوەیەک کە توانای قسەکەرانی برینمۆ و ئینگلیزی هەڵسەنگاند بۆ بیرهێنانەوەی ڕەنگی پارچە ڕەنگی جیاواز دەریخست کە هەر گروپێک ڕەنگی پارچەکانیان باشتر لەبیرە کە بە ڕوونی هاوتای پۆلە ڕەنگەکانە لە زمانەکەیاندا. ئێڤێرت لەوەسفکردنی ئەم دیاردەیەی کە پێیدەگوترێت پۆلێنبەندی زمانەوانی (language-based categorical perception) دەڵێت: « مرۆڤەکان بە ئاسانی ئەو هاندەرانە دەناسنەوە، کە دەکەونە پۆلە چەمکییە تایبەت و جیاوازەکانەوە لەچاو هاندەرەکانی تر.»
ئێڤێرت پشتڕاستی دەکاتەوە کە گرنگی ئەمجۆرە بۆچوونە زۆر جیاوازانە لەژیانی ڕۆژانەدا، بابەتێکی ئاڵۆزترە. هەندێک لەوباوەڕەدان کە تا ڕادەیەک کاریگەریی جیاوازییە زمانییەکان کەمن و زۆربەیان تەنیا لەتاقیکردنەوە وردەکاندا دەردەکەون. کەس نکۆڵی لەوەناکات کە تا ئاستێک وشەسازی جیاوازەکان ڕەنگدانەوەی پێشینەکان، شێوازەکانی ژیان و ژینگە جیاوازەکانی قسەکەرانە، بۆنموونە، لەو زمانانەی پەیوەندییان بەناوچەی بەفربارینەوە هەیە وشەی دەربارەی بەفرییان زیاترە، بەڵام ژمارەیەکی تا ڕادەیەک کەم لەجیاوازییە ڕێزمانییە بەناو "قوڵترەکان" دەتوانرێت بە ئاسانی لەسەر بنەمای گۆڕاوە کۆمەڵایەتی، کلتوورییەکان یان ژینگەییەکان ڕوونبکرێتەوە. بۆنموونە، بەکارهێنانی پلەی جیاوازی ئەدەب لە کۆمەڵگای چینایەتیتر یان بەکارهێنانی نیشانەکانی ئاڕاستە دۆزینەوە بەپێی جوگرافیای ناوخۆیی، بەڵام ئەو ڕاستییەی کە ئینگلیزیزانەکان ناوەکان کۆدەکەنەوە و چینییە ماندارینییەکان نایکەن، پێویستە وەک بەشێک لە وردەکارییەکی هەڕەمەکی لە مێژووی زمانەکەدا سەیر بکرێت کە هیچ دەرئەنجامێکی دەرەوەی زمانەوانی نییە. هەندێک جار، جیاوازی نێوان زمانەکان تەنیا ئەوەندەیە و بەس. زۆرێک لە تایبەتمەندییە زمانییەکان لە بنەڕەتدا پارامەترێکی هەڕەمەکین کە هیچ مانایەکی قوڵتری کلتووری و مەعریفییان نییە. لە ئێستادا، نەک تەنیا بنەمایەک بۆ بینینی ئەم بابەتە بە شێوەیەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو دەکرێت گشتاندنە نیمچە زانستییەکەی بەرەنجامی ئەمجۆرە شێوازی بیرکردنەوە زۆر ترسناک بن. بیهێنە بەرچاوت ئەگەر خەڵک پێیانوابوو قسەکەرانی هۆپی هیچ چەمکێکی کاتییان نییە، لە کاتێکدا قسەکەرانی یاگوا پێشکەوتووترین تێگەیشتنیان لە کات هەیە و قسەکەرانی ئینگلیزی لە نێوان هەر دووکییاندان. پراکتیزە زمانەوانییەکان زۆر دینامیک و بارودۆخی و تێکەڵاون بۆئەوەی ڕێگە بەوجۆرە گشتاندنانە بدەن.
بەم حاڵە، کتێبی فرەیی زمانەکان ئاماژەیەکی ڕواڵەتی بەوەدەکات کە دەتوانی پەیوەندییەکی دیاریکراو لەنێوان زمان، کلتوور و بیرکردنەوە بدۆزیتەوە. ئەو جووتیارانەی ڕژێمە خۆراکییەکانیان لە مادەی خۆراکی نەرمتر پێکدێ و لەبەر ئەوەی ددانی سەرەوەی پێشەوەیان زیاتر دیارە، ڕەنگە زیاتر دەنگی لابیۆدنتال وەک "ف" و "واو" بەکاربهێنن، کە پێویستە ددانی سەرەوەی پێشەوە بەر لێوی خوارەوە بکەوێت. ئەوە لە کاتێکدایە ڕاوچی – کۆکەرەوان، کە ددانی سەرەوەی پێشەوەیان لەسەر یەکە و هاوئاستن، کەمتر ئەم دەنگانە بەکاردێنن. هەر چەند بەکارهێنانی ڕەنگەکانی بازرگانی لە کۆمەڵگای خۆرئاوا، خوێندەوار، پیشەسازی، دەوڵەمەندو دێموکراسی لەم ساڵانەی دوایی چەمکەکانی پەیوەند بە ڕەنگەکان لە زمانی ئەم کۆمەڵگایانەی دەوڵەمەندتر کردووە، بەڵام ستراتیژییەکانی بژێوی ژیانی ڕاوچی – کۆکەرەوانی لەوانەیە سەربکێشێتە دەوڵەمەندی زیاترەوەی "وشەکانی سەر بە دینامیک" لە هەموو زمانەکاندا. بۆنموونە، لە زمانی چاپالا لە ئیکوادۆر ١٥ دەستەواژەی ئەبستراکت بۆ وەسفکردنی بۆنی جیاواز تۆمار کراوە.
هەر چەند بانەکانی وەک ئایمارا، برینمو و چاپالا بۆ زمانناسان و بیرمەندانی زانستەکانی ناسین سەرنجڕاکێش بن، تەنیا کۆمەڵەیەک لە تایبەتمەندی سەیر لە چاوەڕوانی نمایشکردن لە مۆزەخانەی زمانەکانی جیهان یان تۆمارکردن لە یەکێک لە ئەرشیفە دیجیتاڵییەکانی تایبەتی زمانناسان نین. ئەوان وەک هەموو زمانەکان، بە پلەی جیاواز هێما و بەرجەستەی سەربەخۆیی کۆمەڵێک مرۆڤن. زمانەکانی کە هەر یەکەیان لە تایبەتمەندییەکانیان، هەر چەند لەڕواڵەتی ڕێککەوت، دەکرێت کاریگەری سیاسی هەبێت. بەم حاڵە، هەر یەک لەم زمانانە بەفۆکەس خستنەسەر بارودۆخی تایبەتی خۆی بەرەوڕووی ئاڵنگاریی جیاوازن: فشارەکانی دەخرێتەسەر زمانی برینمو لەگەڵ چەند سەد قسەکەرێک لە هەر دوو گوندەکە، جیاوازە لەو فشارانە دەخرێتە سەر زمانی چاپالا کە چەند هەزار قسەکەر لە ناوچە دارستانییەکان یان زمانی ئایمارا کە سنووری سێ ملیۆن قسەکەری لە چەند وڵاتێکی جیاواز هەیە.
"زمان شێوەزارێکە تەیارکراو بە سووپا و هێزی دەریایی". ئەمە وەرگێڕانی ڕستەیەکی بەناوبانگی ییدیش کە لە ساڵی ١٩٤٠ مامۆستایەکی بێناو لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی برۆنکس بۆ زمانزان ماکس واینڕایخی داهاتوو قسەی کردووە. ئەم تەنزە هۆشیارانەی لەبەرچاوگرتنی تێگەیشتنی بەرامبەر وەک پێوەرێک بۆ دیاریکردنی زمان زیاتر دەڕوا و ئاماژە بەم خاڵە دەکات کە چۆن هەندێک لە "جۆرەکانی زمان" (زاراوەیەکی بێلایەنتر کە زمانناسان لە "زمان" یان "زاراوە" پێیان باشترە)، زاڵن بەسەر جۆرەکانی تردا و زیاتر گەشە دەکەن. واینڕایچ دەڵێت، هەرگیز مامۆستاکەی نەیدەزانی کە زمانی دایکی مێژوویەکی هەیەو دەکرێ زاڵبێت بەسەر دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە و پەیوەندی تیۆری "بۆ کاری گرنگتر" بەکاربهێنرێت.
ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە، نایەکسانییە جیهانییەکان بوونەتە هۆی نایەکسانییە زمانییەکان. قسەکەرانی زمانەکانی لە مەترسیدا بەهۆی داگیرکردنی وڵاتەکەیان یان تادێت بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا پەراوێز دەخرێن و دەبنە جێگەی نیشتەجێبوون و لەئەنجامدا دەچنە ئەوشارانەی کە لەئاستە خوارەوەکانی پلەبەندی ئابووری نەختینەدان. چەند سەد زمانێک بەفراوانکردنی خوێندەواریی گشتی، بەستانداردکردن، خوێندنی فەرمی، میدیای گشتی و تەکنەلۆژیای نوێ، لەزمانەکانیتر دووردەکەونەوە کە پێگەی فەرمی و جۆرێک پاڵپشتی دەوڵەتییان هەیە. تووێژینەوەیەک نیشانیداوە کەمتر لە ٥٪ی هەموو زمانەکان "چوونەتە" شانشینی دیجیتاڵییەوە و لەکەشی ئۆنلاین و تەکنەلۆژیای نوێدا گەشەیان کردووە. لە ٩٥٪ی زمانەکانی دیکە، هەر چەند لەڕوانگەی ڕێزمان و ناسینەوە بەوئاستە ئاڵۆزترن، بۆمانەوەیان پێویستییان بەپشتگیرییە. دووپاتەی ئەوەی زمانێک نەک تەنیا مێژوو، بەڵکو داهاتووشی هەیە، لەزۆرلایەنەوە، پێویستی بە کۆکردنەوەی خەڵک و سەرچاوە و فشاری کۆمەڵایەتی هەیە، واتە پێویستی بە ڕاسانی بزووتنەوەیەکی زمانییە.
بزووتنەوە زمانییەکانی پێشڕەو لە سەدەی بیستەم نیشانیانداوە، سەرەڕای زاڵبوونی جیهانی زمانە زاڵەکان و تەنانەت لە نەبوونی سووپا و هێزی دەریایی،دەکرێت هەر زمانێک ببێتە مۆدێرن. چەند نەوەیەکی لەمەوپێش، پێدەچێت زمانی وێڵزی کەوتووەتە سەر ڕێگەیەکی پووکانەوەی مەحاڵەوەو ژمارەیەکی زۆر کەمی لاوان دەیانتوانی قسەی پێ بکەن، بەڵام بەهۆی هەوڵی چالاکوانان و دواجار، پشتگیری دەوڵەتە ناوخۆیی، نیشتمانییەکان و تەنانەت کیشوەرێکی وەک یەکێتیی ئەورووپا ئەم زمانە بووژاوەتەوە و هەنوکە لەناخی وڵاتانی ئینگلیزی زمانانی دانیشتوانێکی بەردەوام لە قسەکەران هەیە و لە گەشەکردندایە. بزووتنەوە زمانییەکانی سەدەی بیستیباسکەکان و کاتالانەکان لە سامانی ئابووری و سەربەخۆیی ئەم ناوچانە لە ئیسپانیا سوودمەند بوون. چالاکوانانی زمانی ماوری لە نیوزلەنداو زمانی هاوایی دووپاتەی گرنگی فێرکردنی زمان لە تەمەنی منداڵی و لە سیستمی پەروەردەدا وەک بەشێک لەبووژاندنەوەی سەرکەوتووانەی ئەم زمانانە کردووەتەوە. نموونەی سەرسامکەری بەرنامەکانی بووژاندنەوەی زمانی ڕەسەنی ئەمریکی نیشانی دەدەن کە تەنانەت گروپە بچوکەکانیش دەتوانن شوێن بۆ زمانە "خەوتووەکان" بکەنەوە، واتا زمانەکانی بۆ سەدەیەک یان زیاتر قسەکەری ڕەسەنیان نەبووە.
ویل کیملیکای تیۆرسێنی سیاسی دەڵێت: «پێویستە کەمینە نەتەوەییەکان دەستییان بە هەمان ئامڕازی نەتەوەسازی بگات کە بەردەستی نەتەوەی زۆرینەیە» و لەوانەیە زۆرێکلە وڵاتانهیچ کێشەیەکییان نەبێت لە پێدانی مافی زمانی و کلتووری کەمینەکانتا ئەوکاتەی دەسەڵاتیکۆتایی لەپایتەختدابمێنێتەوە، بەڵام دەکرێت ئەم پرۆسەیە چەند بەردەوام بێت؟ جێڕاڵد ڕۆچ زمانناس، ئاماژە بەوەدەکات کە بزووتنەوەکانی زمان "زۆرجارفۆرمێکی ناسیۆنالیستی وەردەگرن و هەوڵ بۆ دەستەبەر یان هێنانەکایەوەی دەسەڵاتی حکومەتێک دەدەن بۆ نەتەوەکەی خۆیان و لۆژیکی یەک نەتەوە، یەک زمان، خاکێک بەرهەم دەهێننەوە و لەم پرۆسەیەدا زمانی کەمینەکانی لاوازتر لەخۆیان سەرکوت دەکەن"،ئەو نموونەیەی ڕۆچ ئاماژەی پێدەکات، خەباتی سەربەخۆیی تبتییەکانە کە بووەتە هۆی سووتەمەنی "بزووتنەوەی زمانی باوباپیرانی پاک" کە سەرنجی لەسەر زمانی ستانداردی تبتییە و هاوکات، زمان و زاراوەی دیکەی تبت پشتگوێ دەخات.
بزووتنەوە زمانییەکان دیاردەیەکی نوێ نین، بەڵام بەشێکی جیانەکراوەی جوڵانەوە سیاسییەکان بوون کە سەریکێشاوەتە فۆرمۆلەبوونی زۆرینەی دەوڵەت – نەتەوەکانی سەردەم. نەزمی جیهانییە ئەمڕۆ بارودۆخەکە جیادەکاتەوە و تێیدا ئەگەری دامەزراندنی دەوڵەت – نەتەوە نوێیەکان زۆر سنووردارە، بەڵام بزووتنەوە زمانییەکانیش لەوەڵامدانەوەی هەڕەشەی لەناوچوونی زمانەکان، بەهۆی لاساییکردنەوەی ئەوانی دیکە و زۆرجار لەژێر ئاڵای مافی ڕەسەنەکان لەزۆربووندان. لانیکەم زۆربەی دەوڵەتەکان بە هەنگاوی هێمایین وەڵامی ئەم داوایانە دەدەنەوە. بۆنموونە، تۆمارکردنی زمانەکان لەدەستووردا، هاوشێوەی نموونەی ئالاسکا و جەزائیر کە لە ڕاستیدا سەرچاوەی کەمییان بۆ تەرخان دەکرێت. بەم حاڵە، پێدەچێت ئەم داوایانە لە زیادبووندان.
هەر گروپێک بەرگری لە لەناوچوونی زمانی خۆی نەکات و هەر بزووتنەوەیەکی زمانی سەرناکێشێتە بزووتنەوەیەکی سیاسی و جوداییخوازیی، ململانێی نەتەوەیی و شەڕی ناوخۆ، بەڵام لە کامیرۆنەوە تا کەتەلۆنیا و لە هۆنگ کۆنگەوە تا ئۆراینا، سیاسەتی زمانی لە هەموو کاتێکی دیکەدا زیاتر بڵاودەبێتەوە. بەهۆی کۆلۆنیالیزەکردنەوە، زمانە کریۆلەکان لە پۆرت مۆرسبیەوە تا پۆرت ئۆ پرینس لە تاریکییەوە دەردەکەون. لەجامایکا، پاڵنەرە سیاسییەکان بۆ دەرچوون لەکۆمەڵی وڵاتی بەرژەوەندی هاوبەشی بەریتانیا پاڵنەرێکی زمانەوانیی لەگەڵە بۆ بەرەوپێشبردنی پاتۆیس، کە لە مێژە بە "ئینگلیزی ناتەواو" ناوزەد کراوە. هەروەها بزووتنەوە زمانییە نوێیەکان تەنیا لە زمانە تاڕادەیەک گەورە و نیمچە نەتەوەییەکاندا سنووردار نین کە سەدان هەزار قسەی پێدەکەن. سەدان گروپی زۆر بچوکتر هاوکاری زمانناسان دەکەن، سوود لە تەکنەلۆژیا نوێیەکان وەردەگرن و ئیلهام لەبزووتنەوە پێشەنگەکانی سەدەی٢٠ وەردەگرن. ئەم زاراوانە کە نەسووپا و نەهێزی دەریایییان هەیە، پێویستییان بەزۆرترین پشتیوانییە.
aasoo.org