
به‌ختیار محه‌مه‌د
هه‌ر ئه‌ده‌بێك (جا هه‌ر ژانرێك بێ)، چێژمان پێ ببه‌خشێ، ئه‌وه ئه‌ده‌بێكی باشه. واته پێوه‌رێك بۆ ئه‌ده‌بی باش چێژه (به‌ڵكو پێوه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیی و سه‌ره‌كی ئه‌ده‌بی سه‌ركه‌وتووه)؛ چونكه ئه‌ده‌ب خۆی له خۆیدا چێژه؛ له‌پاڵ په‌یامی مه‌عریفه‌دا. ئه‌مه‌ش هۆكار و خه‌سڵه‌تێكی به‌های چێژی (جوانی) كایه‌ی ئه‌ده‌به. ئێمه زۆر جار مه‌رج نییه له واتای شیعرێك تێبگه‌ین، به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌یدا چێژی لێ ده‌بینین؛ هه‌روه‌كو چۆن چێژ له پارچه مۆسیقا و ئاوازێك وه‌رده‌گرین.
ڕه‌نگه ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب كه‌متر ئه‌م به‌خته‌ی شیعریان هه‌بێ له نێوان چێژ و (جوانی و) ڕه‌مزییه‌ت و ته‌مومژییدا. چیرۆك و ڕۆمان و شانۆ هه‌رچه‌نده ڕوون و قووڵ بن، هێنده‌ش چێژ به خوێنه‌ر ده‌به‌خشن. خۆ شیعریش له‌م خه‌سڵه‌ته به‌ده‌ر نییه، به‌ڵام چونكه شیعر زمانی مۆسیقا و خوازه و ڕه‌مز به‌كار ده‌هێنێ، بۆیه ده‌شێ شیعری قورس (ڕه‌مزییش) هه‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی باش له واتایه‌كه‌ی (مه‌فهوومه‌كه‌ی) تێبگه‌ین، به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌یدا چێژێكی زۆرمان پێ ببه‌خشێ. ئه‌م چێژه له ئیستاتیكای (واته له فۆرمی جوانی) شیعره‌كه‌وه دێ: مۆسیقا و ئیقاعی نێوان وشه و دێڕ و ڕسته‌كان. لێره‌وه شیعر له هارمۆنیای جوانی ڕه‌نگه‌كانی تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری ده‌چێ. له هه‌ردووكیاندا هارمۆنیا له ناو زمان و له ناو ڕه‌نگدا هه‌یه. ئه‌مه‌ش لایه‌نه هونه‌رییه‌كه‌ی هه‌ردوو هونه‌ره. واته هونه‌ری شیعر و هونه‌ری نیگاركێشان.
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه، كه ده‌بێ چێژمان پێ ببه‌خشن. خوێنه‌ر بۆیه ئه‌ده‌ب ده‌خوێنێته‌وه، تا چێژی پێ ببه‌خشێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چێژه له واتا و ده‌لاله‌تی مه‌عریفیی به‌ده‌ر نییه. زه‌حمه‌ته ئه‌ده‌بێكی ساده بتوانێ چێژمان پێ ببه‌خشێ. ئه‌ده‌ب هه‌ر جوانیی نییه، به‌ڵكو فكریشه. له ئه‌ده‌بدا هه‌رده‌م جوانیی (فۆرم) توێكڵێ بابه‌تی فیكره (ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن تیمه و ناوه‌رۆك). پێده‌چێ ئه‌م چێژه‌ش حاڵه‌تێكی ڕێژه‌یی بێ. واته له خوێنه‌رێكه‌وه بۆ خوێنه‌رێكی دیكه بگۆڕێ: ده‌شێ خوێنه‌رێكی ساده چێژ له ئه‌ده‌بێكی ساده بكا، خوێنه‌رێكی قووڵیش چێژ له ئه‌ده‌بێكی قووڵ بكا. ته‌نانه‌ت له نێوان خوێنه‌ره قووڵه‌كانیش ئه‌م باره ڕێژه‌ییه هه‌یه. به‌نموونه: من ئه‌م ڕۆمانه‌م پێ خۆشه، به‌ڵام فڵانه كه‌س پێی خۆش نییه و چێژی لێ نابینێ و ڕه‌خنه‌ی سه‌لبی لێ هه‌یه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چێژ بارێكی ڕه‌های نییه. واته هه‌موو به‌رهه‌مه باشه‌كانیش بارێكی ڕه‌های چێژیان نییه و لای هه‌موو خوێنه‌ره به ئاگاكانیش هه‌مان ئاست و به‌های چێژی خوێندنه‌وه‌یان نییه؛ به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه، كه هه‌موو ئه‌ده‌بێكی باش چێژمان پێ ده‌به‌خشێ. لێره ده‌بێ بزانین، چێژیش به‌هایه‌كی مه‌عریفییه و به‌نده به د‌رك و هۆشیاریی خوێنه‌ره‌وه. به‌واتای ئێمه هه‌رچه‌نده له‌و به‌رهه‌مه تێبگه‌ین، هێنده‌ش چێژی لێ وه‌رده‌گرین.