(گڕی جەنگ هێلكەی ئەژدیهاكان دەتروكێنێ‌) رۆمانێكە كەوتۆتە نێوەندی شەڕی ناوخۆ، لەوێدا بەسەر شەڕی براكاندا دەكەوی و خۆت لەنێو گۆڕێكدا  دەبینیەوە، هەندێجاریش چارەنووسی خێزانێك هەڵتدەداتە بەندیخانەوە، خەون داهاتووت پیشان دەدات و لە قونە شەڕێكدا بە پەرجوو رزگارت دەبێ‌، لە هەندێ‌ وێنەی تراژیدیش دادەمێنی و خۆ لە پەراوێزی نیشتماندا دەدۆزیەوە، ئەوەندە نا لە پەناو پەسیوی دێڕەكانیشدا مردن بەدواتدا دەگەڕێ‌.

(چارەنووس) تەواوی وێنە ناشیرنەكانی شەڕی خۆكوژیتان پیشان دەدات‌، وەلێ‌ لەنێو گڕی جەنگدا موتوربەی عیشقێك لە درەختی خۆشەویستی دەكرێ ‌و لە شەوێكی ئەنگوستەچاودا بروسكە و دەنگێكی گەورە پەنجەرەی ئازادی دەكاتەوە


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا