
مـن و شاهـۆ دوو هـاوڕێین، ماڵـمان لە کۆڵانێک دایە. پار لە پـۆلی شەشی بنەڕەتیدا بـوویـن. لە هـەمـان پـۆل و قـوتابخانەی گەڕەکەکەماندا بـووین. شاهـۆ لە خـێزانێکی هـەژارە. بەڵام زیـرەک و هـێمـن و سـەلارە. ئێـمەش ژیـانێکی مامـناوەنـدیمان هـەیە.
رۆژێک لە دوای نیوەڕۆ، لەو زەوییە چۆڵەی ژوور کۆڵانەکەماندا، یاری تـۆپی پـێمان دەکرد. شاهۆ پێی چەپی لە بەردێک هەڵکەوت کەوت ،دەستی بە هـاوار کرد. دیاربوو ئازارێـکی زۆری پـێگەیـشـت. هـەڵـمان سانـد، بـەڵام نەیتـوانی بـڕوات. کـردمە کـۆڵـم
و بـردمەوە بۆ ماڵیان. بە دایکـیم وت: شاهـۆ ئازاری زۆرە، با بیبەیـن بۆ لای دکتۆر.
دایکی: نا گـۆران گیان با ئێـوارە باوکی بـێتـەوە، دەیبـەیـن بـۆ نەخـۆشخانەی گـشتی.
هەسـتم کـرد کە لەوانەیە، پـارەی دکـتۆریان لە ماڵـەوە نەبـێـت. رامکـرد بـۆ ماڵەوە، قـوتـووی پاشەکـەوتکـردنەکەم هـەڵـبچـڕی، (٤٥) هـەزا دینـاری تـێـدا بـوو، کـردمە گـیرفـانمەوە و بە دایکـم وت:دایکە گیان شاهـۆی هـاوڕێـم بۆ لای دکتـۆر دەبەیـن.
بە رێـکەوت تاکـسیـیەک بە کۆڵانـەکەمانـدا هـات. رامگـرت. سـواربـوویـن، چـووین
بـۆ نـۆریـنگەی دکـتۆر مـیـلاس، پـسپـۆری ئـێـسک و شکاوییـە.
دکتـۆر میلاس دوای ئەوەی پشکـنینی بۆ پێی شاهـۆ کرد، دەرزییەکی لـێدا، بۆ ئەوەی ئازارەکەی خامۆش بێـت. ناردمانی بۆ ژوورەکەی تەنیشتیـیەوە، بۆ ئەوەی ئەشیعەی پـێی بگـریـن. ئەشـیعـەمـان بـۆ گـرت و بـردمـانەوە بـۆ لای دکـتـۆر میـلاس.
دکتۆر: ئەو ئێسکەی سەرپێی درزی بردووە، دەبێت لە گەچی بگـرین، تا دوو هەفـتە پێـوەی بێـت و نەچـێت بـۆ قـوتابخـانە. بـڕۆن دابنـیـشن تا پێـویستییەکان ئامادەکەیـن.
مـن لەکاتی دانیشتنەکەدا، خەیاڵـم لەلای پارەکەی گـیرفـانـم بـوو. پـێـنج هـەزارم دا بە تاکـسی و دە هـەزاریـش پارەی ئەشـیعـەکەم دا، مایـەوە (٣٠) هـەزار. پـێنج هـەزاری بـۆ تاکـسی بـۆ گـەڕانەوەمـان، دەمـێـنـێـتەوە (٢٥) هـەزار.دەبـێـت دکـتۆر چەنـدمـان لـێوەربگـرێـت؟ ئـەی پـارەیحـەپ و دەرمـان؟ دامابـووم، لە دوای لە پانـزە خـولەک دکتۆر بانگمانی کرد. بە سەرپەرشتی ئەو، بـریـنپێچـەکەی بە جـوانی پێی شاهـۆی لە گەچ گرت. دکتۆر لەسەر کورسییەکەی دانیـشت.لە داتەکەیـدا دەستی بە نووسین کرد.
دکتۆر: حەپێکی ئازارشکـێنم بۆ نووسی، لە دەرمانخانەیەک بیکڕن. رۆژی سێ حەپی بدەنی. لە دوای دوو هەفـتەش بیهـێننەوە بۆ لام،بۆ ئەوەیگەچەکە لە پێی بکەیـنەوە.
چـووم راچـێـتەکەم لـێی وەرگـرت.
ـ دکتـۆر گـیان پـارەکە دەکات بەچـەنـد؟
دکـتۆر میـلاس: هـەمـووی دەکـات بە (٤٠) هـەزار دینـار.
خەریکـبوو لە شـوێـنی خـۆمـدا سـڕبـبـم، بەکـزییـەکەوە رووم لە دکـتۆر کـرد.
ـ دکتۆر گیان دەکـرێت یارمەتیـمان بدەیت، ئەم (٢٥) هـەزارمـان لـێوەربگـرە. پانـزە هـەزارەکەش، بـە مانـگانە لـێـمانی وەربـگـرە، مانـگی پـێـنج هـەزارت بـۆ دەهـێـنم.
دکـتۆر سەیـرمی کرد، بە روویەکی گەش و بە زەردەخەنەیەکی شیریـن و ناسکەوە.
دکـتۆر: شاهـۆ چـی تـۆیـە؟
ـ ئێـمە هـاوڕێ و هـاوپـۆلـیـن و هـاوسێـشـین. لە هـاوڕێ باشـتـر وەک دوو بـرایـن.
دکـتۆر: باوکی شاهـۆ کـاری چی دەکـات؟
ـ دکتۆر گیان، باوکی کاسپکارێکی ساکارە، بەیانی دەڕوات ئێـوارە دێتەوە. کـرێچـین و لە ژووریکـدا دەژیـن.
دکتۆر زەردەخەنەکەی نەما، وا دیاربوو هەموو گیانی بوو بە بەزەیی، بە دلـۆڤـانییەوە. سەیـری شاهـۆ و دایکی کرد. ئینجا لە دۆڵابەکەی پشتـییەوە، پاکەتێک حەپی دەرهـێـنا. دوای ئەوە، چـەکـمەجـەی مـێزەکەی راکـێـشا، سـەفـتەیـەک (٢٥) بـیستوپـێـنج هـەزار دینارییدەرهـێنا و کـردییە ناو زەرفـێکەوە. پارەکە و حەپەکەی خستە ناو کـیسەیـەکی نایـلـۆنی بچـووکەوە. دایـە دەستـم.
دکتۆر: ئـەم کـیسەیە بـدە بە دەستی دایکی شـاهـۆ، ئەمـە دیارییـە، لە منـەوە بـۆ کاکـە شاهـۆ. هـیچ پارەیەکـیشـتان لێـوەرنـاگـرم.
ئـیـنجـا بانـگی سکـرتێـرەکەی کـرد، سـویـچی ئـۆتـۆمبـێـلەکەی دایی و پـێی وت: ئـەم خـێزانە بگـەیـەنە بـەردەم دەرگـای ماڵـیان.
زۆر سوپاسی دکـتۆرمـان کـرد و نـزای خـێـرمـان بـۆی کـرد.
دکتۆر میـلاس: سوپاسی ناوێـت. منـیش زۆر دڵخـۆشـم کە هـاوکاریی خـێزانـێکـم کـرد.
ئێـوارە لەگەڵ دایک و باوکمدا، چوویـن بۆ ماڵی شاهـۆ. ئازارەکەی زۆر کەم ببووەوە.
بەیانی کە چووم بۆ قوتابخانە. هەموو شتێکم بۆ مامۆستای کوردیمان، مامۆستا نازەنین گـێڕایەوە. مامۆسـتا سەرمی ماچکـرد و وتی: ئافـریـن گـۆران. هـاوڕێی دڵـسۆز لە کاتی تەنگانـەدا دەردەکەوێـت.سـبەینێ دوای قـوتـابخـانە بـمـانبـە بـۆ مـاڵی شاهـۆ.
بـۆ سبەینێکەی، مامۆستا نازەنـین و بەڕێـوەبەری قـوتابخـانەکەمـان مامۆستا سـۆزان. بە چەپـکی گـوڵ و قـووتـوویـەک گـەزۆ و دوو دیـارییـەوە، بـردیـانـم بـۆ مـاڵی شاهـۆ.
قـوتابیـانی پـۆلەکەشـمان بە نـۆرە، رۆژی پـێـنج قـوتـابی، دەچـوون بـۆ مـاڵی شاهـۆ.
لە دوای دوو هـەفـتە، گەچەکـیان لە پـێی شاهـۆ کـردووە. گـەڕایەوە بـۆ قـوتـابخانە و
بۆ پـۆلەکەمان. بە بیـنینی هـاوڕێکانـمان و مامۆستاکانمان شادبووەوە.بە ناوی خۆی دایـک و باوکـیـیەوە زۆر سـوپاسی هـەمـوومـانی کـرد.
نەرویـج: ٢٠٢٦
