
كەریم دەشتی
ده‌نگی تۆ ته‌خت و تاراجی منه
له هه‌موو ده‌ور و زه‌مانێ با‌نگم ئه‌كا
ده‌نگی تۆ كۆماری جوانی دائه‌مه‌زرێنێ
چی بێزاری ژیان هه‌یه
به شیشه‌ی هه‌یبه‌ت داخ ئه‌كا
ده‌نگی تۆ شیعر
له نێو باخه‌كانی خه‌یاڵ ڕاو ئه‌كا
ده‌نگی تۆ هاواری ساقیی ناو خۆڵه‌مێشه
شه‌رابی ئاگر ساز ئه‌كا
كه‌ون له نێو كه‌وانی كپی لاڵ ئه‌كا
هه‌موو ئه‌و ره‌وه‌زانه ئه‌بینی
هه‌موو ئه‌و مه‌لانه ئه‌بینی
هه‌موویان بۆ ناو گه‌رووی خۆ‌یا باڵئه‌كا
ده‌نگی تۆ لای من دره‌خت و ئازادییه
زه‌ویی هه‌موو سه‌وز ئه‌كا
زنجیری دیلی ئه‌پچڕێنێ و
هه‌موو به‌رده‌كان نه‌رمه‌كا
كه‌ی دێی ئه‌و ده‌نگه ئه‌ڕژێنی و
سه‌ر زه‌مین پاك بكه‌یته‌وه
سینه‌و ده‌روونم ته‌ی بكا
ده‌نگی تۆ