کوردە بە مەڕبووەکەی باشوور!

ڕۆڵەکەم، ئەو خەڵکە داماوە داماو.

-ژنە و مناڵی نابێت، نەفرەت لەمن دەکات!

کابرا برسی و تێنوێتی ڕۆژوو، کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی دروست دەکات و شێت و هار دەبێت بۆ پارووە نانێک و  قومە ئاوێک و جگەرەیەک، جوێن بەمن دەدات.

ژن دەکوژن، هەر جوێن بەمن دەدەن.

قوتابییە و لە پۆلی دوازە نمرە ناهێنێت، دنیایەک نەفرەتم بۆ دەنێرێت.

کچە و لە کۆلێژ وەرناگیرێت و خۆی بە پەت هەڵدەواسێت، نەفرەت بۆمن دەنێرن.

ئاویان  نایەت، موچەیان دوا دەکەوێت، کارەبایان خراپە، نرخی ئەمپێری موەلیدە زۆر هاتووەتەوە، لەکاتی سێکسا کێشەی ڕەپبوونی چوک و زوو ئاو هاتنەوە و نەگەیشتن بە ئۆرگازمیان هەیە، هەر دیسان قسە بەمن دەڵێن.

کاکە تۆ کێرت کێشەی ڕەپبوونی هەیه  و هەڵناسێت، تاوانی من چییە؟ 

سەیرە! ئەو ڕۆژە دراوسێیەکی ماڵی کەریمۆکی ماڵی خیڵانی، بووکەکەیان حەوت ساڵ بوو منداڵی نەدەبوو. پزیشک و مەرقەد و شێخ و مەشایەخ و سەید و مەلا و دەجال  نەما بۆی نەچێت، تا خودا مناڵێکی پێبەخشین. ئاخریەکەی منداڵەکە بەرلەوەی لەناو سکی دایکی بێتەدەر و پێ بنێتە دنیا، ژنەى هەش بەسەر فەردەیەک ئاردی بایەعی هەڵگرتبوو و منداڵەکەی لە بارچوو. یەک دنیا جوێنی بۆمن حەواڵە کرد.

باشە خاتوون تۆ خۆت بێ موبالات و ناهۆشیار و نەزانیت و شتی قورست هەڵگرتووە، خەتای من چییە؟!

دانەیەکیتر هێندەی بیپسی زەقنەبووت کردبوو و گورچیلەکانی خراپببوون و دەیگوت:هەموو کاری شەیتانییە.

نازانن منداڵ پەروەردە بکەن و منداڵەکانیان هەڵە دەکەن و هار و هاجن، پێیان دەڵێن ئیبلیس!

ئەوڕۆژە منداڵێک لەسەر بان میز داوێتە خوارەوە، بۆ لەو کاتەیه مام فەیزوڵڵای ماڵی خێڵانی بەویا ڕەت نابێت، میزەکە هەمووی بەری دەکەوێت. دایکی منداڵەکە کە ئەوە دەبینێت، دەڵێت: هەی نەفرەتی.

مام فەیزۆڵڵا چی بڵێ باشە؟

-چی؟

-ئیبلیسی نەفرەتی پێی کرد.

ڕۆڵەکەم، بە کێوی بێستوون سوێند، من ئەو ڕۆژە هەر لە کوردستان و هەموو کیشوەری ئاسیا نەبووم، و به کارێکی تایبەتی ڕۆیشتبووم بۆ کەنەدا.

-دڵت گەورە بێت باپیرە گیان.

ڕۆژێک دێت هەموان تێدەگەن کە تۆ تاوانێکت نەکردووە و بەرگریت لە کوردایەتی و یەکتاپەرستی و خودایەتی خوا کردووە.

وەک من چۆن سەرەتا نەفرەتم لێ دەکردیت و چەندە ڕقم لێت دەبوویەوە. دواتر بۆم دەرکەوت تۆ بە درێژایی مێژوو مەزلومیت و  تاوانێکت لە دەرهەق مندا نەکردووە و تۆ باپیرەی ڕاستەقینەی من و هەموو کوردیت و ئەوەتا بووین بە هاوڕێی گیانی بە گیانی و دەردە دڵی خۆمان بۆ یەکتری باس دەکەین.

ڕۆڵەکەم، ئەو کوردە بە مەڕبووەی باشوور وێران بوون وێران. 

جا لە هەمووی کۆمیدی تر، ئەو ڕۆژە هەرلە دێی ماڵی خێڵان، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان قەبزی گرتبووی. دەزانی بە قەناعەتی تۆ لەو کاتەیە چی بڵێت باشه؟

-چی؟

-هەی دایکت بگێم ئەهریمەن. هاهاها.

باپیرە بە ئیزنت، کوڕە نەوەڵا من هەموو مەعریفەی داکی ئەو بگێم، ئەو داکە بێ مەعریفەیەی کە لەسەر جەهل و رق و نەفرەت پەروەرەی کردووی و بە میتۆلۆژیایەکی پووچ گۆشی کردووی و مێشکی گاوی.

جارێ تۆ لەوە گەڕێ کێن ئەوانەی کە لەو تەمەنە بچوکییەوە ناخی ئەو منداڵە پاکەیان شێواندووە و دەروونیان تێکداوە و تۆی ڕق و نەفرەتیان لەبەرامبەر تۆ خستووەتە دڵ و دەروون و مێشکییەوە. ئەو منداڵە قن بە گووە. بێ ئەوەی بزانێت تۆ چیت و کێیت، و ئاوا جوێنت پێ بدات.

باشه خەتای تۆ چییە، کە ئەو منداڵە، سەلکە گوو(هەنار)ی خواردووە و گووی نایە؟

هاهاها ئای لەتۆ ڕۆڵە داسنیەکەم.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا