هاڤان محەمەد

 

یەکە یەکە وشەکانم کۆکردەوە

تا گەردانەی شیعرێک بهۆنمەوە

ڕەنگی لە گوڵمەکانت بچێ

جوانی لە چاوانت بکا

وەک جلیوەی ئەستێرەش

لەسەر سینەی ژنێتیما

لەنجە بکا

وەلێ حەزم دەکرد

هەر بە هەنجەتێ

ڕستەی ئەو گەردانە بپچڕێ

تا پەنجەکانت

شوێنی گەردانەکەم بگرێ


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا